بەهۆی بارانی بەخوڕ لە باڵەكایەتی لافاو دروست بوو
بەهۆی شەپۆلێكی باران بارین كە هەرێمی كوردستان گرتەوە, ئێوارەی ئەمڕۆ بارانێكی بەخوڕ چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی گرتەوە, كە بە هۆیەوە لە ناوچەی باڵەكایەتی سنوری قەزای چۆمان بووەتە هۆی دروست بوونی لافاو.
بەپێی زانیاریەكانی خواكوڕك كەمێك لە مەو بەر بە هۆی بارینی بارانێكی بە خوڕ دۆڵی روستی ناوچەی باڵەكایەتی سنوری قەزای چۆمان لافاو لە چەند ناوچەیەك درووست بووە كە بووەتە هۆی گیرانی رێگای 12 گوند لە دۆڵی رووست.
سەرچاوەی زانیارەكانی خواكوڕك گوتیشی:” تا ئێستا زەرەو زیان گیانیەكان نەزانراون بەڵام زەرەری ماددی بەر رەز و باخ و رێگاو بانەكانی ناوچەكە كەوتوون بۆ بە هاناوەچوونی هاوڵاتیان تیمەكانی پۆلیس و پۆلیسی فریاكەوتن گەیستنە ناوچەكە.