ریال مهدرید دهیهوێت بهمجۆره له یاری كلاسیكۆ له بهرشهلۆنه بباتهوه.
یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت بردنەوەو سێ خاڵی یاریەکە بەدەست بێنێت و گورزێکی کوشندە لە یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگی خولەکە بدات كاتێك له جهولهی داهاتوو رووبهڕووی یانهی بهرشهلۆنه دهبێتهوه.”
لهو بارهوه، پێگەی elBernabeu | کە سەرچاوەیەکی نزیکە لە یانەی ریاڵ مەدریدەوە ، ئاشکرای دەکات، یانەی ریاڵ مەدرید کۆکن لەسەر ئەوەی لە یاریگای کامپ نۆ لە بەرشەلۆنە ببنەوەو رایان گەیاندووە ئێستا کاتی ئەوەیە تا شکست بەو یانەیە لە یاریگای خۆیان بهێنن.”
بە پێی هەواڵی سەرچاوەکە ، لە دوای بردنەوەکەی بەرامبەر بە یانەی ڤیکتۆریا پڵزنی چیکی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانە شاهانەییەکە بیر لە سێ خاڵ دەکاتەوە بۆ یاری کلاسیکۆ و دەیەوێت لەسەر حسابی یانەی بەرشەلۆنە لە ریزبەندی لالیگا پێشبکەوێت و بە بردنەوەوە بگەڕێتەوەو خۆی لەم قەیرانە رزگار بکات.”
ریاڵ مەدرید لە ئێستادا لە دوای (9) جەولە تەنها (14) خاڵی هەیەو لە پلەی حەوتەمی خولی ئیسپانیا دێت و یانەی بەرشەلۆنەش بە( 18) خاڵ پێشەنگی خولەکەیە.”
بڕیارە رۆژی یەکشەممە( 28ی10ی2018)لە کاتژمێر (06015 ) خولەک، هەردو یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ لە کلاسیکۆ بە بێ ئامادەبوونی میسی و رۆناڵدۆ رووبەڕووی یەکببنەوە.