نهێنی مزگه‌وتی تالـــۆ مانـــــۆ له‌ تایلاند بزانه‌.

لە وڵاتی تایلاند مزگەوتێك هەیە بەناوی (تالۆ مانۆ) كە كەوتۆتە شاری فەتانی بەكۆنترین مزگەوتی دارینی ئەو وڵاتە دادەندرێت.”

مزگەوتەكە پێشی (400) ساڵ لەمەوبەر دروستكراوەو نزیكە لەسنووری وڵاتی مالیزیا، مزگەوتە لە دار دروستكراوەو بڵندگۆی نییە.

بەپێی زانیارییەكان مزگەوتەكە لە ساڵی (1583) دەست بەدروستكردنی كراوە، لەبەر كێشەی نێو خەلافەتی سوڵتان (فەتانی ناریسوان) و براكەی تەواو نەكراوە، بەڵام ئەنجام لە ساڵی (1634) كارەكانی تەواو كراوە.

لەبارەی چیرۆكی دروستكردنی مزگەوتەكە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە دەڵێن، لەسەردەمی كۆندا گەنجێك بەخۆیی و قورئانەكەی كەوتووە، لەو كاتەی لەجەنگی نێوان (سیام و فەتانی) رایكردووە، لەو شوێنەش مزگەوتەكە دروستكراوە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری ئیسلام وێب، ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی تایلاند (45) ملیۆن كەسە، زۆرترینیان لە پێكهاتەی ئاینی بوزین و ڕێژەی موسڵمانەكانیش لەو وڵاتە (10 – 15%) دەبێت.

Back to top button