سەرۆک بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌ك سه‌رۆكی ئەساقیفەی ئیبارشیەی کلدانی ده‌كات.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، پرسه‌نامه‌يه‌كى ئاراسته‌ى مه‌تران مار به‌شار مه‌تى وه‌ردا، سەرۆکی ئەساقیفەی ئیبارشیەی کلدانی لە هەولێر كرد.”
ده‌قى پرسه‌نامه‌كه
بەڕێز جەنابی مەتران مار بەشار مەتی وەردا
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتانمان پێ گەیشت. لەم بۆنە خەمناکەدا، خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادەتان دەکەم.
لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە باوکی کۆچکردووتان بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
مەسعود بارزانی
٢٦ـی١٠ـی٢٠١٨