كارمه‌ندێكی فه‌مانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به ئه‌شكه‌نجه‌دراوی خنكێنراوه
هاووڵاتييه‌كى كوردى كه‌ركووك به ناوی دڵشاد سدیق ،کارمەندی فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک ،له ماڵه‌كه‌ى خۆي‌دا له گه‌ڕه‌كى موسه‌ڵڵا، به ئه‌شكه‌نجه خنكێندراوه.
موقەدەم فەرهاد دووشیوانی، بەڕێوبەری بنکەی ئازادی کەرکوك، رايگه‌ياند:” هاوڵاتییه‌كی كورد به ناوی دڵشاد سدیق، کارمەندی فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خنكێندراوه “.
بەڕێوبەری بنکەی ئازادی کەرکوك،گوتیشی :” دوای خنكاندنی هاوڵاتییه‌كه له گونیهیهكدا شاردراوه‌ته‌وه‌و تۆمتباران هه‌ڵهاتوون و ده‌ستگیرنه‌كراون و سه‌قاڵی وردبینی لێكۆڵینه‌وه‌ین له ڕووداوه‌كه و په‌نجه‌مۆریان له شوێنی ڕووداوه‌كه به‌جێهێشتووه‌و به‌ڵام ناسنامه‌یان دیارنییه “.
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه پێمهاته‌كانی تر له زیادبووندایه.