پارتی ھیچ لایەنێک پەراوێزناخات و به گوێره‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كان پشكیان له حكومه‌ت پێده‌درێت
جیاوازی کورسی نێوان لایه‌نە سیاسیەکان، گرفتی گەورەی به‌رده‌م پێکێھنانی کابینەی نوێیی حکومەتی ھەرێمی کوردستانه،پارتی دیموكراتی كوردستان دابەشکردنی پۆستەکان لەسەر بنەمای سه‌نگی لایه‌نه‌كان و ژماره‌ی کورسییهكانیان بێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا یه‌كێتی ڕای پێچەوانەی ھەیە و داوای برا به‌شی ده‌كات و ده‌ڵێت: “ناکرێت پارتی مامەڵەی کورسی لەگەڵ یەکێتی بکات”.
له‌پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا پارتی دیموكراتی كوردستان كار به ئیستحقاقاتی هه‌ڵبژاردن و پشكی لایه‌نه‌كان له هه‌ڵبژاردندا ده‌كات ونایەوێت ھیچ لایەنێک پەراوێز بخات، بەڵام سوورە لەسەر ئەوەی کە دەبێت ھەر لەلایەنێك بە یه‌کێتی نیشتیمانی كوردستانیشهوە بەگوێره‌ی ژماره‌ی کورسیەکانیان پکشیان لەحکومەت پێبدرێت.
هێشتا ڕوون نییه ئاخۆ له‌كۆتاییدا ژماره‌ی كورسییه‌كان ده‌بنه پێوه‌ری یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان یانیش وه‌ك كابینه‌كانی پێشوو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌بێته برابه‌شی پارتی به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له سه‌نگی راسته‌قینه‌ی ناو په‌رله‌مان بكرێته‌وه.
هاوكات ھەریەک لە بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی چاوەڕوانی بەرنامەی نوێی حكوومه‌ت دەکەن ئەو کات بڕیار لەبارەیەوە دەدەن، ئاخۆ بەشدار دەبن یان نا.