شاناز برایم ئه‌حمه‌د بۆ مه‌حمود سه‌نگاوى نیشانت دا كه خاڵیت له ڕه‌وشتى شۆڕشگێڕانه

دوای ئەوەی مەحمود سەنگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی وه‌ڵامنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كرد و پێی ده‌لێت “شاناز بۆخۆی مەیمونە، راستیەكەی لە مەیمونیش دەچێت”.
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له وتاره‌كه‌ی پێشویدا بەناوی (هه‌ڵپه‌ڕینى مه‌یمونه‌كان) هێرشی كردبووه سه‌ر شاندێكی پێشمەرگەكانی یەكێتی بۆ لای بەرهەم ساڵح لە بەغدا چووبون.
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د لە وه‌ڵامنامه‌یه‌كی تردا بۆ مه‌حمود سه‌نگاوی نووسیویەتیوده‌ڵێت:” ئه‌و سوكایه‌تی و جنێوفرۆشیه‌ى مه‌حمود سه‌نگاوى نیشانی دا كه ئه‌و مۆدێله له سیاسیه چه‌نده خاڵین له ره‌وشتى شۆڕشگێڕانه و مرۆڤدۆستانه، چونكه ئه‌و هه‌موو جنێو و سوكایه‌تیه نیشانی ده‌دات ئه‌وانه له چ نه‌سلێكى مرۆڤن و چ په‌روه‌رده‌یه‌كى سیاسی دوور له رێبازى مام جه‌لالیان هه‌یه”.
شاناز برایم لە بەشێكی تری نوسینه‌كه‌یدا بە شێوه‌ی ناڕاستەوخۆ باسی كوژرانی ڕۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی ده‌كات و بەبیری مەحمود سەنگاوی دێنێتەوە،دەشڵێت :”هه‌ڕه‌شه‌كردن به‌سه‌ربڕین و ملپه‌ڕاندن ئه‌وه نیشان ده‌دات ئه‌وانه چه‌نده دڵڕه‌قن، ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر ئەو هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ربڕین بكه‌ن، ده‌بێت له به‌رامبه‌ر گه‌نجانى بێكه‌س و رۆژنامه‌نووسانى بێ پشت و خه‌ڵكى به‌شمه‌ینه‌ت ئه‌و هه‌ڕه‌شانه تا كوێ سه‌ربكێشێ”.
له كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی تۆمه‌تبار ده‌كات به بازرگانی نایاسایی و ئه‌ملاو لاو ،بڵاو كردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن و ئاژاوه‌گێری .