ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات له‌لای شاسوار و ئارامترین شار له نێو رقه پهنگخواردووهكهی كه‌ماڵ ره‌ئوف
رێكان سه‌باح
جارێكی تر واتا رێك پاش دۆرانه كهمهرشكاوهكهی یه‌كێتی و گۆڕان و جۆڕهكانی تریان له گروپی سیاسیه‌كانی ناو شاری سلێمانی، ده‌نگه بێزاركه‌ر و بێكاریگهرهكهی، میدیای به‌ناوه ره‌نگاو ره‌نگه‌كانی ناو ئه‌م شاره، ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵمه‌ته قێزه‌ونه‌كه‌ی ئه‌نتی پارتی كه له‌ئێستادا، هیچ به‌هایه‌كی نیه، جێگای قێز و رق ئه‌ستوور كردنی زیاتر خه‌ڵكی سلێمانیه” وه‌ك باران درۆ ده‌بارێنن به‌سه‌ر حه‌قیقه‌ت و راسیتهكان، هه‌وڵی چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك ده‌ده‌ن، ئه‌م نمهته و روانگه‌یه، له ماوه‌ی رابردوو، ده‌رئه‌نجامه‌كانی، به‌شداری خه‌ڵك له سلێمانی گه‌یانده نزمترین ئاست له سیاسه‌تدا، كه سه‌دا 15ی ده‌نگده‌ر كه ئه‌م سه‌دا 15یه‌ش، له‌پێناو وه‌زیفه‌ی خۆیان به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بوونه به ناچاری”.
له ئێستادا میدیا به‌ناو ره‌نگاو ره‌نگه‌كانی، وه‌ك، بێ لایان و هاوسه‌نگی و ئه‌هلی و جۆڕه‌ها ناوی تر كه جگه له بازرگانی سیاسی هیچی تر نین، سێ رووداویان كردۆته رووداوی رۆژی خۆیان و ده‌یان هه‌ڵمه‌تی جۆڕاو جۆڕیان ده‌ست پێكردووه و ده‌یانه‌وێت راستی رووداوه‌كان بۆ ئه‌م سه‌دا 15ی كه به‌بێ ویستی خۆیان چوون بۆ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان له سلێمانی ئاوژوو بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگای دڵخۆشیه، جارێكی تر ئه‌م میدیایانه، شایانی گوێلێگرتنی خه‌ڵك نین، مه‌عده‌نی ئه‌م زاتانه‌ش چه‌ندین ساڵه بۆ خه‌ڵك روون و ئاشكرایه”. ئه‌م رووداوانه ئه‌وان، كه ئێستا مانشێتی زه‌قی میدیاكانیانه، هه‌وڵی چه‌واشه‌كردنی سه‌دا 15ی به‌شدار له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌ده‌ن، بریتین له ” گۆڕینی كابینه‌ی حكومه‌تی عێراق له عادل عه‌بدولمه‌هدی و عه‌بادی” سوتانی بازارێك له‌هه‌ولێر ، بڵاو بوونه‌وه‌ی رێزبه‌ندی ئارامترین شار له رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی”.
میدیا چهواشهكارهكهی شاسوار پێی وایه، گۆڕینی كه‌سێك له سیما و شكل جیاوازی وه‌ك عه‌بادی بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی، ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و جێبه‌جێ كردنی دیموكراسیه‌تی راسته‌قینه‌یه، ئه‌مه‌ش وه‌ك پهلارێك به‌كار ده‌هێنرێت، دژی هه‌رێمی كوردستان، دیاره ئه‌م روانگه‌یه‌ی كه ئێستا شاسوار كاری پێده‌كات، ته‌واوی رێبه‌ره‌كانی داهێنه‌ری ئه‌م روانگه‌یه‌ی بهقهبر سپارد هه‌ر هیچی لێ سه‌وز نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا شایه‌نی گوتنه، روانگی دیموكراسی شاسوار له روانگه‌ی كه‌سێكی نه‌خوێنده‌وار زیاتر نیه، چونكه پرۆسه‌ی دیموكراسی پێش ئه‌وه‌ی پرۆسه‌یه‌كی سیاسی بێت، سیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تیشه، واتا دینگه ئه‌ساسیه‌كانی دیموكراسیه‌ت، زاده‌ی پێناسه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسیه، له عێراقێك كه تا ئێستا شه‌ری تائیفی ته‌واوی ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌ی خستۆته قۆناغێكی خه‌ته‌ر و شه‌ری ئه‌هلی هه‌موو جه‌سته‌ی عێراقی داپۆشیوه، كفری سیاسیه تۆ پێت وابێت، دیموكراسیه‌ت له‌م عێراقه هه‌ر هه‌یه، له ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاتیشدا، شكلگرتووی ده‌سه‌ڵاتی عێراق زاده‌ی بریاری ئایهتوولاكانه، كه له‌ناو عێراق و ئێران‌دا بۆیه،پێناسه و تێفكرینی ناوێت. كه عێراقی ئێستا عێراقێكی شیعه مه‌زهه‌بی ده‌سه‌ڵاتداری مه‌رجه‌عیه‌تی ئالۆزی شیعه‌یه، عێراقێك حكومه‌ته‌كه‌ی له‌سنوری جوگرافی یه‌ك گهرهكدا مابێت، ده‌بێت دیموكراسی له‌م عێراقه‌دا یان ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له‌م وڵاته‌دا چ واتایه‌كی بۆ هاوڵاتی هه‌بێت بۆیه ئه‌م زاره‌ی كه باس لهدیموكراسیهتی عێراق ده‌كات، له نه‌خوێنده‌وارێكی بازرگان به‌خه‌ڵك نابێت زیاتر بێت”.
هه‌ر ئه‌م جۆڕه میدیایه‌ی كه سه‌رتاپای له‌شی پره له رق و دژه پارتی و به‌ناو ئه‌هلی پێناسه‌ی خۆی ده‌كات، جارێكی تر چه‌ندین وشهرێزكهری به‌ناو نووسه‌ری هێناوه، هه‌وڵی چه‌واشه‌كردنی راپۆرتێك ده‌دات، كه رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی هه‌ولێری له رێزبه‌ندی ئارامترین شاری دونیا كه پێنجه‌مین شاری ئارامی ده‌ست نیشان كردووه ده‌دات، هه‌وڵده‌دات گومان بخاته سه‌ر راستی راپۆرته‌كه، واتا سه‌رتاپای رۆژیان به‌و چه‌واشه‌كردنی ئه‌م راپۆرته ته‌رخان كردووه، كه ئه‌مه‌ش شایانی بینین و تێفكرین نیه، له‌م چه‌شنه هه‌واڵ و میدیایه ئه‌نجامه‌كانی بێزاری خه‌ڵكی سلێمانی پێناسه‌ی كردووه و خه‌ڵكیش به سه‌دا 15ی به‌شدار له هه‌ڵبژاردن وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه”.
هه‌ر له‌باره‌ی میدیای جیگای قێزی خه‌ڵك كه له‌م دوو رۆژه خه‌ریكی چه‌واشه‌كردن و درۆگهرمكردنهوهن، دیمه‌نێكی تریان كردۆته مانشێتی میدیاكانیان، ئه‌مه‌ش رووداوی سوتانی بازارێك له‌هه‌ولێر ” بازاری له‌نگه” ئه‌م میدیایانه جارێكی تر ده‌سته‌واژه‌ی سواوی ” سیناریۆی سوتاندنی بازاریان” كردۆته مانێشتی زه‌ق و خه‌ڵكی هان ده‌ده‌ن، دژی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ولێر له چركه ساتی ئارامترین شاری دونیای ده‌ستنیشانكراوی هه‌ولێر دا بكه‌ن، ئه‌م میدیایه، ده‌یه‌وێت پێمان بلێت، رووداوی سوتانی له‌نگه سیناریۆیه، بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی بازاری له‌نگه میژووێكی له‌گه‌ڵ سوتان هه‌یه، له‌ماوه‌ی رابردوو چه‌ندین كاره‌ساتی سوتانی بازاری له‌نگه دووبار و سێ باره بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام میدیای درۆگهرمكهر، هیچ كه‌رسته‌یه‌كی بێ به‌هاكردنی خۆی پێ نیه، راستی رووداوه‌كان به ئاراسته‌ی ناخه پڕ له رقه بازرگانیه سیاسیه‌كه ده‌بات، به‌ڵام ئایا چیتر ئه‌مه شایانی گوێ لێگرتنی خه‌ڵكه، بێگومان به‌شداری خه‌ڵكی سلێمانی له هه‌ڵبژاردنی كوردستان وه‌ڵامی روونی دایه‌وه كه سه‌دا 15ی تێپهرنهكرد به‌بێ ته‌زویر”.