سحێلای داعش و حەشد شكێن
زكری موسا
بیستوشەشی ئۆكتۆبەری 2017 لە ڕۆژئاوای ڕووباری دیجلە و لە ناوچەی سحێلا یەكێك لە گەورەترین داستانەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی پێشمەرگە بوو لەگەڵ داگیركاراندا، دەتوانم بڵێم گەورەترین شەڕ بووە كە لە مێژووی نوێی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستاندا ڕووی داوە.
دوای ئەوەی لە كەركووك خیانەت كرا و لە پردێ لووتی دوژمن شكێندرا، داگیركار ویستی خۆی لە بەرەی ستراتیژیی ڕۆژئاوای دیجلە تاقی بكاتەوە، هەر ئەو شوێنەی داعشی برای لە لایەن پێشمەرگەوە لە خاك گەوزێنرابوو…
لەوێ پێشمەرگە بڕیاری شەڕی بەرگریی و مان و نەمانی دا.. سوپای داگیركار پێكهاتبوو لە:
چوار فیرقەی سوپای عێراقی
80%ـی حەشدی شەعبی
دەیان یەكەی پۆلیسی فیدڕاڵی كە هێزێكی سەركوتكاری تاییفییە
كۆماندۆ و یەكە تایبەتەكانی حزبوڵڵای لوبنان
ڕاوێژكار و هێزی ئاگر و تۆپخانەی سوپای پاسدارانی ئێرانی
سەدان تانك و زرێپۆش
ئەوەیش هاوكات بوو لەگەڵ چاوپۆشیی و هەناساردیی ئەمەریكا و ڕۆژئاوا و بۆڵەبۆڵ و شەڕی نەفسیی ئەردۆگان و بەرپرسانی تورك لەدژی كورد، شەڕی ڕاگەیاندن و شەڕی دەروونی میدیای جاش و حزبە هەلپەرستە كوردییەكان لەدژی پارتی و پێشمەرگە..
هەروەها بڕیار بوو ڕۆژی بیستوپێنجی مانگ عەبادی سەردانی توركیا بكات بەڵام سەفەرەكەی دواخست چونكە دەیەویست بە توركەكان بڵێ شەڕی سحێلا دەباتەوە و لە ڕێگەی زەمینەوە دێتە پیشخابوور و ئینجا دێتە توركیا..
بەڵام
بەرگریی و گیانفیدایی پێشمەرگە ئەوەندە بەهێز و شۆكهێنەر بوو كە پەلاماری داگیركارانی تێكشكاند، دوژمن سەدان كوژراو و برینداری هەبوو و دەیان تانك و زرێپۆشی تێكشكان…
پیلانی لەناو بردنی هەرێمی كوردستان وەستێندرا و هەیبەتی هەر سێ داگیركار شكا…
ئەم داستانە دەبێ لە یاددانی ئێمە و نەوەكانی ئاییندەدا بمێنێتەوە، تاكتیكی ئەو بەرگرییە قارەمانانە دەبێ ببێتە وانە بۆ ئاكادیمیا سەربازییەكان..
سحێلا بۆیە عەزیمە چونكە لەوێ پێشمەرگە دوو ئەهریمەنی (حەشد و داعش)ـی شكاند كە هەردووكیان ڕۆڵەی كولتووری داگیرن،
ئایا ئەمە گەورەترین شانازیی نییە بۆ تاك تاكی كوردستانیان؟؟