تەواوی داتاكانی خۆكوژی لەئۆپەراسیۆنی رزگاری كردنی مووسڵ ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك
 
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە هەرلەسەرەتای دەسپێكردنی ئۆپەراسیۆنی رزگاری كردنی مووسڵ تا رۆژی ئەمرۆ، زیاتر لە 58 كردەوەی خوكوژی روویداوە، كە 52یان دژی پێشمەرگەی كوردستان بوونە،
 
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، داتاكانی كرده‌وه‌ خۆكوژییه‌كانی (داعش )له‌ ڕۆژی ٢٠١٦/١٠/١٧ پرۆسه‌ی رزگاری مووسڵدا تاكو ئه‌مڕۆ ،میحوه‌ری باكووری مووسڵ : ١٥ كرده‌وه‌ی خۆكوژی، میحموری ڕۆژهه‌ڵات : ٣٠ كرده‌وه‌ی خۆكوژی ،میحوه‌ری باشووری ڕۆژهه‌ڵات : ٧ كرده‌وه‌ی خۆكوژی، میحوه‌ری باشوور: ٦ كرده‌وه‌ی خۆكوژی.
 
لەكۆی ئەو 52 ئۆتۆمبێلە خۆكوژیەی كە دژی پێشمەرگە رەوانە كراوە لەلایان داعش هەر 52ی لەلایان پێشمەرگەوە تەقێنراوەتەوە،
Back to top button