يه‌كێتى لاوان رفاندنى كاديرێكى له‌ لايه‌ن ئاسايشى رانييه‌وه‌ ئيدانه‌ ده‌كات

له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا، مه‌كته‌بى سكرتاريه‌تى يه‌کێتی لاوانى ديموكراتى كوردستان، ئيدانه‌ى رفاندنى کادیرێکی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی رانیەوە ده‌كات.

له‌ به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه‌: لە کاتێکدا چاوەڕێمان دەکرد لەدوای دامرکانەوەی کەفووکوڵی هەڵبژاردن هێزە سیاسيیەکان لە سەرمێزی گفتوگۆ قسە لە سەر ئایندەی خزمەتکردن و پاراستنی هاونیشتیمانیان بکەن کەچی هێزێکی سەر بە ئاسایشی یەکێتی لە رانیە لە نوێژی هەینیدا هەڵدەکوتنە سەر کادیرێکی یەکێتیەکەمان بەناوی (خۆشناو ئه‌نوه‌ر) و دەیڕفێنن.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: ئەو رەفتارە نابەرپرسیارانە مەگەر هەر لە لایەنێکی قین لە دڵ چاوەڕێبکرێ لە زۆنێکدا کە رۆژبەڕۆژ ژیانی دانیشتوانی زیاتر دەکەویتە مەترسیەوه, لەکاتێکدا بە توندی ئەو کردارە ریسوا و شەرمەزار ده‌کەین داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئەو کادیرەمان دەکەین و ژیان و سەلامەتیشی دەخەینە ئەستۆی رفێنەرانی و داواکارین ئەوئیرهابە بەرامبەر بەئەندام و کادیرانمان رابگیرێ.

Back to top button