پارتی لە سحیلا و محمودیە و بازاڕگە چی کرد
بهمن کاك عبداللە
دوای خیانەتی ۱٦ی ئۆکتۆبەر و بەردەوامی ئەو گەلەکۆمەکی و خیانەتە ، بۆ ڕووخاندنی ئەزموونی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان .
دوای ئەوەی پێشمەرگەکانی پارتی لە پردێ لوتی حەشد و سوپای پاسداران و ئەبرامزی ئەمریکیان ڕسواکرد .
حکومەتی عیراق و ئیران و تورکیا بەهاوکاری جاشەکانی ناوخۆ دەستیان کرد بەئامادەکردنی زۆرترین ژمارەی هێز بۆ دەستگرتن بەسەر هەردوو سنوری ( فیشخابور و ابراهیم خلیل ) بۆ ئەوەی تاکە دەروازە و هەناسەی هەرێم لەگەل دەرەوە ببڕن .
جاش قەڵەم و جاش تەلەفزیون و جاش ڕۆژنامە و جاش سایت و جاش فەیسبوکەوان و جاش خویندەوارەکانی ناوخۆش ، پەیتا پەیتا بۆ ڕووخاندنی ورەی پێشمەرگە و خەلکی کوردستان دەیانگووت سنورەکان تەسلیم بکەن و کوری خەلک بەکوشت مەدەن .
ئۆردوگان دەیگووت ۲٤ کاتژمیری دی ئێمە دراوسێ یەکی نوێمان لە سنوری عیراق بۆ دروست دەبێت ، وەک ئاماژەیەک بۆ نەمانی هەرێمی کوردستان .
عبادی دەیگوت سەفەری تورکیام دوا دەخەم بۆ ئەوەی بەسەیارە لە ابراهیم خلیل ەوە بڕۆم .
ڕۆژی ۲٦ ی ئۆکتۆبەری ۲٠۱۷ ، پێنج فرقەی سوپای عیراق و حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران و میتی تورکی ، کەیەک لەفرقەکان فرقەی دەبابات بوو ، لە ۸ ی بەیانی تا ۱۲ ی نیوەر و زیاتر لە ۲٠٠٠ ساروخ و هاوەن و تۆپ و مەتفەعیان گرتە سەنگەرەکانی پێشمەرگە ، ئەو سەنگەرانەی کە تەنها پێشمەرگەی پارتی تیدا بوو جگە لە خودا کەسی تریان لەگەل نەبوو ، لە ۱۲ ی نیوەڕۆ هیرشی زەمینی دەستی پیکرد بەخەیالی خۆیان سەنگەرەکانی پیشمەرگە کەسی لێ نەماوە .
لە هەمان ڕۆژ دا لیوایەکی سوپای عیراق لەمەخمورەوە هیرشیان کردە سەر بازارگە و بەرەو هەولیر بەوهیوایەیی پینەی شکستی ئەولا بکەن ، بەڵام کوڕە پاڵەوانەکانی پارتی تا ئەو دیوی مخمور ڕاویان نان و بەشیکیان بەدیل گرتن .
پێشمەرگە ئازاکانی پارتی و کورە چاو نەترسەکانی پارتی لێیان هاتنە دەست و کارێکیان بەسەر هینان نەحسین و نەعلی و نەعەباس بەهاواریانە وە نەهاتن و کونە مشکیان لە ئەبرامز و هەمەر کردە قەیسەری و زیاتر لە ٥٠٠ کەلاکیان لەمەیدانی جەنگ پێ جێ هیشتن و دەرسێکیان بەخۆیان و ئاغاکانیان دادا تامیژوو ماوە دەست بۆ شکۆی پارتی و بارزانی نەبەن .
دوای تێپەر بوونی ساڵێک بەسەر ئەو داستانە پڕ لە مەردایەتی و قارەمانیەتی ە ، ئیستا جاشەکان ڕسواترن لەو کات و عەبادی ش چوە زبلدانی مێژوو ، ئۆردوگان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش روو رەشیان بۆ مایەوە ، و پارتی و بارزانی ش بوونە هیزی یەکەم لە کوردستان و عیراق.
سڵاو لە روحی شەهیدانی ئەو داستانە و سەربەرزی بۆ پێشمەرگە سەربڵندەکانی ئەو داستانانە.