خواكوڕك كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 8 ئاشكرا ده‌كات.
له نزیكرترین واده ده‌ست ده‌كرێت به دابەشكردنی مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و یه‌كه‌مین وه‌زاره‌ت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه مووچه وه‌رده‌گرێت.”
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له نێو وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه، هاتووه كه لەرۆژی 4ی11ی2018ەوە وەزارەتی دارایی‌و ئابوری حكومەتی هەرێم دەستدەكات بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان”.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، رۆژی 4ی11 مووچەی وەزارتی پێشمەرگە‌و رۆژی 6ی11 مووچەی هێزەكانی 70و 80ی پێشمەرگە دابەش دەكرێت”.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا “رۆژی 7ی11 مووچەی وەزارەتی پەروەردە‌و رۆژی 8ی11 مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت”.