هه‌واڵیكی دڵخۆشكه‌ر بۆ هه‌وادارنی ریال مه‌درید له‌ باره‌ی یاری كلاسیكۆ.

له‌ دواین هه‌وڵیدا یانه‌ی ریال مه‌درید توانی لیژنه‌ی سزاكان له‌ی ه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا رازیبكات به‌ سرینه‌وه‌ی كارتی دووه‌می یاریزان ڤینسیۆسی به‌رازیلی بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربێت له‌ یاری كلاسیكۆ.”

لە یاری نێوان ریاڵ مەدرید کاستیاو سەلتاڤیگۆ لە هەفتەی رابردوو لە خولی یانە پلە دووەکانی ئیسپانیا، ڤینسیۆس لە دوای وەرگرتنی کارتی زەردی دووەم،  کارتی سووری وەرگرت و  کرایە دەرەوەی یاریگاو لە کاتی یاریەکەش توانی  گۆڵێک بە لێدانی راستەوخۆ بکات.”

بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوورەوە یانەی  ریاڵ مەدرید تانەی  لە بڕیارەکەی ناوبژیوانداو  داوای لابردنی کرد، ئەمڕۆ لیژنەی سزاکانی سەر بە  یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا تانەکەی یانەی ریاڵ مەدرید قبوڵ کردو ئەو یاریزانە دەتوانێت ئامادەی یاری کلاسیکۆی رۆژی یەکشەممە ببێت بەرامبەر بە یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ.”

Back to top button