پارتی له هه‌ڵه‌بجه خانوو به‌سه‌ر كه‌س و كاری شه‌هیدان دابه‌شده‌كات.
پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و، به‌رپرسی لقی 12ـی پارتی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئاشكرای ده‌كات.” كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ دابه‌شكردنی خانووی شه‌هیدان و دابشهكردن به‌سه‌ریاندا.”
له‌و باره‌وه، (به‌سام عه‌لی) به‌رپرسی لقی 12ـی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به ماڵپه‌ری فه‌رمی “پارتی” راگه‌یاندوه.” كه تا ئێستا دوو وه‌جبه‌مان دابه‌ش كردووه و وه‌جبه‌ی یه‌كه‌میان 42 خانوو بووه و هیی دووه‌میش 20 خانوو بووه، له ڕۆژانی ئاینده‌ش 20 خانووی دیكه دابه‌ش ده‌كه‌ین به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان.”
به‌رپرسی یه‌كه‌می پارتی له‌و شاره ئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه.” كه پارتی به‌رده‌وامه له خزمه‌تكردنی كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌وه‌ی بكرێت درێغی ناكه‌ین بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی خۆمان و تا ئه‌وكاته‌ی ته‌واوی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌بنه خاوه‌نی خانووی خۆیان، پڕۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێ و له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین.”