به‌په‌له… مامۆستایه‌كی ئاینی خنكێندرا.
رۆژ به رۆژ دۆخی كه‌ركوك نا ئارام ده‌بێت و له تازه‌ترین پێشهاتدا لەشاری كەركوك دوو دز هەڵدەكوتنە سەر ماڵی مامۆستایەكی ئایینی و دەیخنكێنن و دواتریش هه‌ڵدێن.”
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، دوێنێ هه‌ینی 26ی10ی2018 دوو دز هەڵدەكوتنە سەر ماڵی مامۆستایەكی ئایینی بەناوی (دڵشاد سدیق) لەگەڕەكی موسەڵاو دەیخنكێنن و تەرمەكەشی دەخەنە ناو گونیەیەك و دەیشارنەوە و پاشان هه‌ڵدێن و ئه‌و سنوره جێده‌هێڵن.”
هه‌ر به‌پێی زانیارییه زاندراوهكان.” مامۆستا ئاینیهكه خۆی بەتەنها لەماڵ بووەو دواتر لەبەر هاواری مامۆستاكە، دراوسێیەكیان ویستوویەتی بەهانایەوە بچێت، بەڵام دزەكان مامۆستاكەیان خنكاندبوو، ناوچەكەشیان جێهێشتبوو و به‌وهۆیه‌وه نه‌تواندراوه مامۆستاكه رزگاربكرێت.”
دوای رووداوەكەش پۆلیس دەگاتە شوێنی رووداوەكەو دەست بەلێكۆڵینەوە دەكات لەرووداوەكەو هیچ كەسێكیش دەستگیرنەكراو و تا ئێستاش ئه‌و دۆسیه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا ده‌كرێت.”
وێنه‌ی مامۆستا ئاینیهكه: