چەند نهێنیەكی مەترسیدار تری هەماهەنگی لەگەڵ داعش لەناوەخۆی كوردستان ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك
هەر پاش شكەستی سوپاكەی مالیكی لەبەرامبەر داعش و رادەستی كردنی مووسڵ بەداعش، داعش دەستی بەسەر تەواوی شارەكەدا گرتوو، كە كارەساتی گەورەی لەو شارەدا ئەنجامدا، هەموو هەماهەنگی و شارستانیەتی ئەو شارەی تەقاندەوە، پاشماوەی تەواوی كۆمپانیاكانی ئەنتەرنێت و هێلی پەیوەندیەكانی پچراند، بەڵام ئەوەی بۆتە جێگای سەرسورمان مانەوەی كۆمپانیای ئاسیاسێلە لەناو شاری مووسڵ تا نووسینی ئەو هەواڵە.
 
سەرچاوەیەك لە هێلی پەیوەندی كۆڕەك تیلیكۆم، بەخواكوڕكی راگەیاند پاش گیرانی مووسڵ و شارەكانی تری عێراق لەلایان داعشەوە، تەواوی تاوەرەكانی هێلی پەیوەندی كۆڕەك تیلیكۆم لەو شارانەی ژێر دەستی داعش تەقێنراونەتەوە، هێلی پەیوەندی كۆڕەك تیلیكۆم، لەو شارانە، پچرێنران، دەلێت ئێستا هیچ تاوەرێكی پەیوەندیمان لەگەڵ ئەو ناوچانە نیە كە لەژێر دەستی داعش دان.
 
ئەو سەرچاوەیە دەلێت داعش هەموو تاوەرەكانی كۆمپانیای كۆرەك تیلیكۆمی لەشارەكان تەقاندەوە، هێلی پەیوەندی كۆڕەك تیلیكۆمی لەشارەكان راگرت، بۆیە لەگەڵ هێرشەكانی پێشمەرگە ئێمە هێلی كاتی بەكار دێنین و لەبەرەكانی پێشمەرگە هاوشان هەنگاو دەنێن بۆ دانانی شەبەكەی كاتی لەمحوەرەكانی پێشمەرگە دژی داعش.
 
بەگوێرەی بەدوا داچوونی خواكوڕك پاش هاتنی داعش بۆ ناو عێراق و گرتنی شارەكانی عێراق لەلایان ئەو رێكخراوە تیرۆرستیە، تاوەكو ئێستا یەك تاوەری ئاسیاسێل كە كۆمپانیایەكی نزیك لە باڵی دەسترۆیشتووی یەكێتیە و لەلایان فاروقی مەلا مستەفا سەرپەرشتی دەكرێت نەتەقێنراوەتەوە ئەو هێلە ئێستاش لەو ناوچانەی ژێر دەسەڵاتی داعش بەكار دەهێنرێت كاری پێدەكرێت.
 
سەرچاوەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە ئاسیاسێل ئێستاش لە شاری مووسڵ یەكێكە لە كۆمپانیا بێ ركارەبەركانی ژێر دەسەڵاتی داعش وهیچ تاوەرێكی پەیوەندیان لەناو شاری مووسڵ نەتەقاندۆتەوە،
 
بەگوێرەی سەرچاوەكەی كۆرەك تیلیكۆم، تاوەرێك كە هی كۆرەك تیلیكۆم بوو لە شاری مووسڵ بە وێرانی مابۆوە دەلێت لەكۆبوونەوەیەك دا بریارمان لێدا كە نۆژەنی بكەینەوە كار بكەین لەپاش رزگار كردنی مووسڵ تەواوی ئەو هێلی پەیوەندی ئەو شارە لەو تاوەردا ئاراستە ناو شار بكەین وەك هەنگاوێكی بەپەلە، بەڵام دەلێت هێشتا ئێمە كۆبوونەوەكەمان تەواو نەكردبوو هەواڵمان بۆ هات داعش ئەو تاوەرەشی تەقاندەوە، بۆیە دەلێت جێگای سەرسورمانە هیچ تاوەرێكی ئاسیاسێل لەناو شاری مووسڵ نەتەقێنراوەتەوە.
 
پاش بەدوا داچوونی خواكوڕك دەركەوت هیچ تاوەرێكی پەیوەندی كە پێی دەگوترێت ( سایتی پەیوەندی) لەناو شاری مووسڵ هی كۆمپانیای ئاسیاسێل نەتەقێنراوەتەوە، گومان لە پەیوەندی نێوان ئەو كۆمپانیا و داعش دەكرێت.
 
شایانی باسە پێشتریش بازرگانی نەوت لەنێوان چەند بازرگانێكی نزیك لە یەكێتی و داعش ئاشكرابوون بەڵام نە پەرلەمان توانی ناو ناسناوی بازرگانەكان ئاشكرا بكات نە لێژنەكانی بەدوا داچوونی ئەو دۆسیە ئاشكرا كرد، بەنهێنی مایەوە تا ئێستا.
 
Back to top button