كۆگایەكی سووتەمەنی لە سلێمانی ئاگری گرت

 

كەمێك لەمەو بەر لە كاتی خاڵی كردنی تانكەرێكی سووتەمەنی كۆگای سووتەمەنی تانجەڕۆی شاری سلێمانی ئاگری گرت و تیمەكانی ئاگركوژێنەوە سەرقاڵی دامركاندنەوەی ئاگرەكەن.

بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، سەرەتا ئاگرەكە لە كاتی خاڵیكردنەوەی تانكەرێكی سووتەمەنی كەوتووەتەوە و بەو هۆیەوە ئاگر لە كۆگاكە بەربووە.

سەبارەت بە زیانە گیانییەكان تا ئێستا زانیاری ورد لەبەردەستدا نیین و شاهێدحاڵەكان ئاماژە بە برینداربوونی دوو هاووڵاتی دەكەن.

كۆگاكە لە لایەن كەرتی تایبەتەوە خاوەندارێتی دەكرێت و موڵكی حكومەت نییە.

لە ئێستادا تیمەكانی ئاگركوژێنەوە خەریكی ساردكردنەوەی ئەو تانكیانەن كە نزیكن لە ئاگرەكەوە بۆ رێگرتن لە تەشەنەكردنی ئاگرەكە و سووتانی سەرجەم تانكییەكانی سووتەمەنی لەو كۆگایەدا.

Back to top button