هەدەپە سەرۆك بارزانی لە نێو كورد و جیهان رۆلێكی گەورەی هەیە, داواكارین پێڤاژۆی ئاشتی لە باكوری كوردستان بخاتەوە سەرپێ‌.

 

دوای ئەوەی لە ساڵی 2014 بە هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی پێڤاژۆیی ئاستی لە باكوری كوردستان سەپێخرا, كە كورد لە باكوری كوردستان توانی لە هەڵبژاردنی توركیا 82 كورسی پەرلەمانی بەدەست بهێنێت بەڵام بە هۆی ئەوەی پەكەكە پێڤاژۆی ئاشتی شكاند دواجار هەڵبژاردنەكان دووبارەكرانەوە كورد نزیك بە 20 كورسی پەرلەمانی لە دەستدا.
ئێستا دوای تێكچوونی پێڤاژۆیی ئاشتی جارێكی دیكە پارتی دیموكراتی گوڵان(هەدەپە) داوا لە سەرۆك بارزانی دەكات جارێكیدیكە هەوڵبدات كە پێڤاژۆیی ئاشتی لە باكوری كوردستان لەگەڵ حكومەتی توركیا تاوتێبكات.

پەرلەمانتارێكی هەدەپە دەڵێت: “سەرۆك بارزانی لەنێو كوردان و لەسەر ئاستی جیهانیش رۆڵێكی گەورەی هەیە و دەكرێت بۆ دووبارە دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا رۆڵی گرنگی هەبێ”.

ئیمام تاشچەر، پەرلەمانتاری هەدەپە راگەیاندووە: “شەڕ چارەسەری كێشەكانی كورد لە توركیا ناكات و دەبێت شەڕ رابگیرێت و دووبارە پرۆسەی ئاشتی لە وڵات دەستپێبكاتەوە”.

Back to top button