میدیای تیرۆری فیکری چۆن بناسین هەواڵی هەولێر وەک پێنجەم ئارامترین شار بەنموونە

 

له‌م ھەفتەی رابردوودا راپۆرتێك بڵاوبووه‌وه‌ سه‌باره‌ت بەو ‌ شارهانەی ئارامیان تێدایە بۆ گەشتیاران له‌ جیهاندا. به‌پێی ئه‌و راپۆرتەی کە واڵی -Daily meal – گەشتیاری بڵاوی کردبوویەوە شاری ‌ هه‌ولێری پایتەختی کوردستان بە پێنجەمین شاری ئارامیی جیهان ھەژمار کراوە لە پاڵچەند شارێکی میترۆپوڵیتان ونادار و مێژووی جیھان. پێوەرەکانی واڵی -Daily meal – پاڵپشتە بە خزمەتگوزاری و ئارامی و چۆنیەتی و چەندایەتی لەو خزمەتگوزاریە جیھانەی کە چەندایەتی خواردن و چۆنێتی لە ئاستی گەشت و گوزاری لە خۆ دەگرێت .
به‌ڵام سەیر لەوەدایە ‌ ھەردوو دەزگای په‌یام و شارپرێس بە ھەوڵێکی بێ سەرچاوە و زانیاری لە یەک کاتدا ئەوەیان بڵاو کردەوە کە شاری ‌ دوسلدۆرفی ئه‌لمانیا پلەی شاری پێنجه‌مه‌ لە ئاستی ئارامی جیھان نه‌ك هه‌ولێر ئەمە ئەگەر پاڵپشت بوایە بە سەرچاوەیەک یان رێزبەندی لێکۆڵینەوەیەکی جیھانی ئاساییە، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاسایی نییه‌ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و دوو دەزگایە کە بە ھەزارەھا خوێنەریان ھەیە ‌لە یەککاتدا ئاماژه‌ به‌ نووسینی رۆژنامه‌نووسێكی كورد ده‌كه‌ن به‌ ناوی هونه‌ر ته‌وفیق- کە پاڵپشت نیە بە ھیچ سەرچاوە و لینکی دەزگایەک یان میدیایەکی فەرمی کە ئاماژە بە مێژوو ھۆکاری ئەو ریزبەندییە جیھانیە بکات .
لێرەدا گرنگە ھاوڵاتیانی کوردستان ھۆشیار بن لە ئاست ئەو تیرۆرە ھزریە میدیایەی ئەم دوو دەزگایە و کە لە یەک کاتدا دوور لە ھەموو ئەتیک و پرەنسیپی میدیای لە ھەوڵی تیکدان و چەواشەکردنی میدیایی و دروستکردنی ھەواڵ و ڕاپۆرتی شاش بۆ تاریک کردن و تێکدانی راستیەکان .

Back to top button