گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە داگیرکراوەکان یەکێک لە بنەماکانی دەست پێکردنەوەی گفتوگۆیی نێوان هەولێرو بەغدا دەبێت
دوای ئەوەی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەست بەکار بوو بەر پرسێک لە وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، وەزارەتی پێشمەرگە چاوەڕێی گفتوگۆی نێوان حكومەتی ھەرێمی كوردستانە لەگەڵ حكومەتی نوێی عێراق لەسەر پرسی ناوچە كوردستانیيهكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان و دەستوور و گەڕانەوە پێشمەرگە.
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رايگهياندووە، داواكارییەكانی پێشمەرگە لەبەر دەستی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمدان و رەزامەندی لەسەر پیشانداوە بۆ ئەوەی لەگەڵ حكومەتی عێراق گفتوگۆیان لەسەر بكات.
لە وتاری دەستپێکدا عادل عەبدولمەھدی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە ھێزەکانی پێشمەرگە تۆکمەتر بکرێن، ئەمەش بە سەرەتایەکی باش دادەندرێت، کە لە داھاتوودا حکومەتی ھەرێم بتوانێت کێشەی پیشمەرگە و ناوچە جێناکۆکەکان لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراق چارەسەر بکات، کە دەمێکە بە ھەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.