زیان لێکەوتوانی خیانەتی ۱٦ـی ئۆکتۆبەر و زیان لێکەوتوانی پێشوتریش لە ناوچە داگیر کراوەکان قەرەبۆدەکرێنەوە

دوای خیانەتی ۱٦ـی ئۆکتۆبەر کەرکووک و بەشێکی زۆری خاکی کوردستان لەلایەن حەشدی شەعبی داگیر کرا، شارەکە ڕووبەرووی تەعریب و وێرانکاری بووەتەوە، لە ئێستادا حکومەتی عێراق بڕیاری قەرەبۆکردنەوەی زیان لێکەوتوانی دەرکردووە، بۆ ئەم مەبەستە بەرێوەبەرایەتی گشتى چاودێڕی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان، ئاگادارییه‌ك بۆ سەرجەم کەسوکاری شەھیدان و بریندارەکانی شاری خورماتوو لە ساڵى 2003 تا 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017، بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌، داواى چه‌ند به‌ڵگه‌ و پێداویستییه‌ك له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات، كه‌ ئاگادارییه‌كه‌یان ئاراسته‌ كراوه‌.

وه‌ك له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌:
بۆ ھاوولاتیانی زەرەرمەندی:

1/ خانووی تەقێنراو، مالی سووتاو ، مالێ تاڵانکراو.

2/ خاوەن دوکان ، مۆڵ ، چێشتخانە، کارگەکان ، کە لە ئاڵۆزییەکانی رابردوودا زەرەریان بەرکەوتووه‌.

3/ خاوەن ئۆتۆمبێل و ئامێرەکانی دیکە، کە بە تاڵان براون یان سووتاون.

لەسەر داواکاری دەستەی مافی مرۆڤی عێراق، سەردانی لیژنەی زەرەر و زیانەکان بکەن لە دەزگای شەھیدان لە نزیک مزگەوتی کۆماری.، واده‌كه‌ش لە کاتژمێر 9:00 تا 1:00 ی پاش نیوەرۆ لە رۆژی یەکشەممەوە ڕێكه‌وتى 28/ 10/ 2018 بۆ ماوەی 10 رۆژ ده‌بێت.

پێویسته‌، ئه‌و كه‌سه‌ى داواكارى پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌م به‌ڵگانه‌ش له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كه‌ پێشكه‌ش بكات:
پێداویستی شەھید

1/ ڕاپۆرتی پزیشكی
2/ ناسنامەی شەھید
3/ ناسنامەی وارسی شەھید
4/ به‌ڵگه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌
5/ وێنەی شەھید

پێداویستی بریندار:

1/ ڕاپۆرتی پزیشكی
2/ به‌ڵگه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ى پۆلیس
3/ وێنەی بریندار

پێداویستی خانوو ، مۆل ، کارگە، چێشتخانە
1/ تاپۆ یان گرێبه‌ستى کرێ
2/ به‌ڵگه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ى پۆلیس
3/ لیستی زەرەر و زیانەکان
4/ وێنەی شوێنى سوتاو یان رووخاو

پێداویستی ئۆتۆمبیل یان ئامێرەکان:
1/ به‌ڵگه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ى پۆلیس
2/ که‌شفی ئامێر
٣/ھەموو به‌ڵگه‌كانى خاوەن ئۆتۆمبَیل یان ئامێر

Back to top button