نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان بۆ ئه‌مڕۆ بزانه‌.

دوای ئەوەی نەوت نرخەكەی بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو دابەزی، لە ئێوارەی دوێنێوە بەڕێژەی (1%) بەرز بوونەوەی تۆماركردووە.”

دابەزینە چاوەڕوان نەكراوەكەی نرخی نەوت بەهۆی هەڵوێستی حكومەتی سعودییەوە بوو، كاتێك ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی نەوتی وڵاتانی خۆرئاوا، ئەمە لەكاتێكدا دەبوو هێشتا نرخەكان بەرز بوونەوەیان تۆمار بكردبوایە، بەهۆی نزیك بوونەوەی سەپاندنی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (76.89) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (67.33) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

 

Back to top button