پۆكیتینۆ دوا قسهی خۆی كرد لهسهر وهگرتنی راهێنهری ریال مهدرید.
ماوریسیو پۆكیتینۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەی تۆتنهام رەتیكردەوە ئەركی مەشقدانەوەی یانەی ریال مەدرید بگرێتە ئەستۆ”.
پۆكیتینۆ لە لێدوانێكیدا گوتی : ” لەراستیدا من زمانی ئینگلیزییەكەم باش نیە بۆیە نازانم لە راگەیاندنەكان چۆن باسی من دەكرێت ، بەڵام ئەوە روونە من هیچ پەیوەندییەكم بە یانەی ریال مەدرید نییە”.
راهێنهرهكهی تۆتنهام ئهوهشی گوت: ” كاری زۆرمان كردووە ، تیپەكەشمان لە دۆخێكی خراپ نییە ، بەهیوام بتوانین ئەنجامەكانمان راست بكەینەوە و بەباشترین شێوە كۆتایی بە وەرزەكەمان بهێنین”.