له‌م وه‌رزه‌ هه‌وڵبده‌ن شه‌ربه‌تی لیمۆ زۆربخۆن بزانن بۆ.؟

بەهۆی گۆڕانكاری لە كەشووهەوادا پێویستیمان بە خۆپارێزی هەیە، مەرج نییە بۆ هەموو خۆپارێزییەك پەنا بۆ چارەسەری حەب و دەرزی ببەین، یەكێك لە میوە سوود بەخشەكان لیمۆیە كە بۆ هەموو وەرزەكان سوودو گرنگی خۆی هەیە بە تایبەت لە وەرزی پایزو زستان كە بە شێوەیەكی زۆرباش هاوكارتان دەبێت بۆ دورخستنەوەتان لە هەڵامەت و ئەنفلۆنزا.”

سوودی شەربەتی لیمۆ زۆرن و پێویسته‌ بزاندرێت.

لەبابەتێكی رۆژنامەی هەولێر باس لە كۆمەڵێك سوودی باشی بۆ جەستە هەیە، هەر بۆیە بەردەوام خواردنەوەی شەربەتی لیمۆ كاریگەری باشی دەبێت لەسەر جەستەت، هەوڵبدە بەردەوام ئاوی لیمۆ بخۆیتەوە (مەبەستمان لە شەربەتی لیمۆ ئاوی لیمۆی سروشتییە نەك دەستكرد).

1. شەربەتی لیمۆ بەرگری جەستە زیاد دەكات: بەهۆی ئەوەی لیمۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، كاردەكات بۆ نەهێشتنی هەوكردن، بەهۆشییەوە پارێزگاریتان لێدەكات كە توشی هەڵامەت و ئەنفلۆنزا نەبن لە وەرزی پایزو زستاندا.

2. شەربەتی لیمۆ كرداری هەرسكردن ئاسان دەكات: ئەگەر بێت و شەربەتی لیمۆ لەكاتی گەدەی بەتاڵ بخۆیت ئەوا كاردەكات بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی گەدەو بەهۆشییەوە كرداری هەرسكردنتان ئاسان دەكات.

3. شەربەتی لیمۆ سوودی بۆ میزكردن هەیە: شەربەتی لیمۆ میزهێنەرەو سوودی بۆ میزەڵدان هەیەو كاردەكات بۆ هیوركردنەوەی دەمارەكان.

4. شەربەتی لیمۆ جگەر باكدەكاتەوە: توانایەكی زۆر باشی هەیە بۆ پاككردنەوەی جگەر لە ژەهراوی بوونی بەهۆی خوێنەوە.

5. دەموچاوتان دەگەشێنێتەوە: بەهۆی بوونی ڤیتامین سی لە نێو لیمۆ ئەمەش كاردەكات لەسەر پێستی دەموچاوتان و واتان لێدەكات كە پێستان گەشتربێت و چرچی ناهێڵێت.

Back to top button