ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕێگه له نه‌وتی قاچاخ به‌ره‌و ئێران ده‌گرێت
ڕێگای به‌قاچاخبردنی نه‌وت به‌ره‌و ئێران ڕاگیراو له رێگای یاسایی ودهستورییهوه ده‌نێردرێته به‌نده‌ری جه‌یهان
حکومەتی عێراق، لەگەڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ڕێگه‌ی بۆری كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان گه‌یشتنه ڕیكه‌وتن ، یه‌كه‌مین هه‌نگاوی حكومه‌تی عێراقش ڕاگرتنی نه‌وتی كه‌ركوك بوو بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران .
ڕۆژانه ۳۰ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك به تانكه‌ر هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كرا ،به پێی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دەسەڵاتی داڕشتنی سیاسەتی نەوتی شارەکەی ھەیە.
لەدوای خیانه‌تی ۱٦ی ئۆکتۆبەرەوە کەیسی مامه‌ڵه‌كردن و فرۆشتنی نەوتی کەرکووک، کەیسێکی نادیار و شاراوە بووە و ھیچ لە بەرپرسانی پارێزگاکە ئاگایان لێی نەبووە، ئه‌وه‌ی ئاشكرایه یه‌كێتی به ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ڕۆژانه نه‌وت به به‌رمیل له‌ڕێگه‌ی قاچاخ و نایاساییه‌وه به‌ته‌نكه‌ر ڕه‌وانه‌ی ئێران ده‌كه‌ن .