سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی..نامه‌یه‌ك بۆ(نوری )
ئه‌نوه‌ر حمدانی
زۆڕ به داخه‌وه ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات هه‌وڵێكی شكستخواردۆی دۆڕاوه‌كانه بۆ تێكه‌ڵكردنی شته‌كان و چه‌واشه‌كردنی ڕای گشتی ، كه ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكی مردوو و نه‌زۆكی چاوه‌روانكراوه له و كاته‌وه‌ش ده‌ستی پێكردوه كه سه‌رۆك بارزانی هه‌نگاوی ناوه وه‌كو پیاوی یه‌كه‌می ده‌وڵه‌ت و سیاسیه‌كی بۆیر و مه‌زن ،بۆ نزیكبوونه‌وه و هاوئاهه‌نگی له گه‌ڵ به‌غداد له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌ی و كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی په‌یوه‌ندی ستراتیژی بۆ كاری هاوبه‌ش، هه‌نگاوه‌كه‌ش ئارمانجه‌كانی روون و ئاشكرایه كه خۆی ده‌بینێته‌وه له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی سه‌ربازی و سیاسی له نیوان به‌غداد و هه‌رێم و پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له پرۆسه‌ی رزگاری مووسڵ و جه‌نگ دژی ده‌وله‌تی خیلافه‌ی اسلامی داعش وه‌ده‌رنانیان له خاكی عێراق ، تۆمه‌ت و چه‌واشه‌كاری وئیره‌ییه‌كانتان لێره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
شاری كه‌ركوك و ئیداره‌كه‌ی له ژێركونتڕۆڵ و هه‌یمه‌نه‌ی سه‌ربازی و سیاسی خوتان و كومه ڵێك په‌رله‌نتارو پله‌داری عه‌ربی سوننه له بەغداد ولای قاسم سلیمانیه ، پاریزگاره‌كه‌شی سه‌ر به به‌غدایه ، ئه‌وه‌ی به عه‌ربی كه‌ركووك ده‌كڕێت خوتان و هاوكاره‌كانتان له كه‌ركووك لێ به‌رپرسه نه‌ك سه‌رۆك بارزانی و هه‌رێمی كوردستان .
كاتێك هه‌ست به شكستی هه‌وڵه‌كانی ڕابردوویان ده‌كه‌ن ،كه بوو به هۆی فروشتنی خاك و سوپای عێراق و پێشكه‌شكردنی سنوور و جوگرافیای عێراق به داعش جگه له هێرش كردنه سه‌ر بارزانی و خانه‌واده‌كه‌ی و به‌كارهێبانی تۆمه‌تی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێسرائێل هیچی تریان پێنامێنێت كه بیكه‌ن .
( پادشا ) ئه‌وه‌ی كه ئاسانكاری و ڕێخۆشكه‌ری هێنانی داعش و قاعیده و شیشان و ئه‌فغان بوو ئه‌وه پارته‌كه‌ی تۆ (حزبی دعوه) تۆی سه‌رۆك وه‌زیران بوو له گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه شیعه و سووننانه‌ی كه هاوپه‌یمانت بوون له عێراق كه دڵنیام ڕێكه‌وتن و كۆبوونه‌وه‌كانی پاش وپێش ٢٠٠٣ت، له بیره كه له گه‌ڵ كی و به چاودێری كی بوو.
كێ بوون ئه‌وانه‌ی كه‌له‌پوور و مۆزه‌خانه‌كانی عێراقیان به تاڵان برد و كتێبی پیرۆزی ته‌وراتیان پێشكه‌ش به ئیسرائیل كرد دوای ٢٠٠٣ ئیوه نه‌بوون ، نوری برا؟! كێ بوون ئه‌وانه‌ی پێشوازیان له شانده ئیسرائیلیه‌كان و موساد ده‌كرد له بابل و به‌غداد و ڕێگه‌ی پێدان وه‌كو كۆمپانیای وه‌به‌رهێنان له ژێر ناوی جیاواز و وه‌همی جوراوجۆر دروست بكه‌ن و پڕۆژه ئه‌نجامبده‌ن له‌٢٠٠٦-٢٠١٤ له خاكی عێراق؟! ئه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم بوو یان ئێوه؟! پێم ناڵیێ بوونی په‌یامنێرێكی كه‌ناڵێكی ئیسرائیلی چی له مه‌سه‌له‌كه ده‌گۆڕێت؟! با هاوشێوه‌ی نه‌عامه سه‌ری خۆمان له خۆڵ نه‌كه‌ین ، وڵاتمان هاوشێوه‌ی ( خان جغان) لێهاتووه بێ درگاو بێ په‌نجه‌ره و بێ دیوار كه له ٢٠٠٣ وه درێژه‌ی هه‌یه تا به‌م ڕۆژه‌ی ئه‌مڕۆمان گه‌شتین .
من تێناگه‌م په‌یامنێرێكی ئێسراێیلی چی پێده‌كرێت؟ ئه‌مه‌وێ دڵنیات بكه‌م به‌هۆی ئه‌و فاكت و هۆكارانه‌ی كه باسم كرد ووڵاتمان بووه‌ته جێگایه‌ك كه هه‌موو ده‌زگا و ڕێكخراوه هه‌واڵگرییه‌كانی دونیا به ئازادی تێدا ده‌سوورێنه‌وه ، دونیابینی و كاریگه‌رییه‌كانیشیان ته‌نها رۆژنامه‌نووسێك یان واڵێكی نه‌گرتووه‌ته‌وه به‌ڵكو گه‌یشتووته سمیڵه‌كانیشتان .ئه‌ی ((مالیكی ))برا
والسلام عليكم
وه‌رگێران: خواكۆڕك