نه‌مسا داواده‌كات مامه‌ڵه‌ی فرۆشتنی چه‌ك به‌ سعودیه‌ ڕابگیرێت

وەزیری دەرەوەی نەمسا کارین نایسڵ له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:” پێویستە لەسەر یەکێتی ئەوروپا دوای کوژرانی جەمال خاشقچی چیتر چەک بە سعودیە نەفرۆشێت، وتیشی ئەم هەنگاوە یاریدەدەریش دەبێت بۆ کۆتای هێنان بە جەنگی یەمەن”.

ئەم لێدوانەی نەمساش دوای ئەوە هات ئەڵمانیا ڕایگەیاند چیتر چەک نانێرێت بۆ سعودیە تا ئەو کاتەی وردەکاری کوشتنی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی دەردەکەوێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا له‌ چاوپێكه‌وتنیكی ڕۆژنامه‌وانی بۆ ڕۆژنامەی دی ڤێڵتی ئەڵمانی گوتیشی : ” وەستاندنی ناردنی چەک کە ڕاوێژکار مێرکڵ پێشنیاری کردووە ئاماژەیەکی باش دەبێت.” هەروەها وتیشی لە مانگی سێی ۲۰۱۵ دا نەمسا ناردنی پێداویستیە سەربازییەکانی بۆ سعودیە ڕاگرت.

فەڕەنسا و بەڕیتانیاش دوو وڵاتی سەرەکین لە پێدانی چەک بە سعودیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

Back to top button