۱٦ـی ئۆكتۆبەر خیانەتێكی جەرگبڕ بوو دۆخی ئهمنی كهركوك خراپهو حهشدی شهعبی هەڵدەكوتنە سەر ماڵەكان
ئەدهەم جومعە، بەرپرسی بزووتنەوەی مافی كورد لە كەركووك ڕایگەیاند: “لە كاتژمێر ٦ی بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە ۲۸ی۱۰ی۲۰۱۸، هێزە ئەمنییەكانی ئێستای كەركووك، بە بیانووی پشكنینی ماڵان هەڵیانكوتاوەتە سەر ژمارەیەكی زۆر لە ماڵانی گەڕەكی شۆریجەی شاری كەركووك و چەكدارەكان كاتێك كە چوونەتە هەر ماڵێكەوە پشكنینێكی توندیان كردووە، واتا پێش ئەوەی پرسیار لە خاوەن ماڵەكە بكەن، یەكسەر دەستیان كردووە بە پشكنین و شتومەكی نێو ماڵەكانیان تێكداوە”.
بەرپرسی بزووتنەوەی مافی كورد لە كەركووك، دهشلێت:” پێشتر ئەگەر پشكنینیان بكردایە سەرەتا لە خاوەنی ماڵەكە دەیانپرسی و داوای ناسنامەیان لێ دەكرد، بەڵام ئەمجارەیان یەكسەر چونەتە ماڵەكانەوە و بە توندی دەستیان بە پشكین كردووە”.
ئەدهەم جومعە ئاشكرای كرد، کە پشكنینەكە تاوەكو نیوەڕۆ بەردەوام بووە و لە ئەنجامدا دەستیان گرتووە بەسەر چەند پارەچە چەكێكی سووكدا”.
خیانهتی ۱٦ـی ئۆكتۆبەر خیانەتێكی جەرگبڕ بوو لە مێژووی گەلی كورددا، كە باڵێكی یهكێتی نیشتمیانی كوردستان هاوكاریی دوژمنیان كرد تا كەركووك داگیر بكەن،لە دوای خیانهتی ۱٦ـی ئۆكتۆبەر حهشدی شهعبی بە بەرنامە كار بۆ بەعەرەبكردنی شارەكە و بێزاركردنی هاوڵاتیانی كورد بۆ بەجێهێشتنی شارەكەیان دەكەن، كە بە بیانووی جۆراوجۆر شەوان هێزە میلیشیاكان هەڵدەكوتنە سەر ماڵەكان و پشكنین دەكەن، هەروەها دۆخی ئەمنیی شار تەواو خراپە و تەقینەوە و دزی و پیاوكوشتن بەردەوام لە فراوانبوونە.
تۆمارێكی ڤیدیۆی هێزه عێراقیهكان سوكایهتی به خهڵك دهكهن