ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی و پاراستنی نیشتیمان
مرۆڤ و خاك له‌یه‌كتر جیانابنه‌وه به‌واتایه‌كی تر هۆشمه‌ندی مرۆڤ له‌وه دایه سه‌ربه‌رزانه له‌سه‌رخاكێك بژیت له‌به‌رامبه‌ردا ته‌واوی ئه‌ركه‌كانی خاك پارێزی به‌كرده‌وه جێ به‌جێ كردبێت ،نیشتمانی ئێمه‌ش له‌به‌ر هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و بایه‌خی جیۆپۆله‌تیكی هه‌میشه پێخۆری داگیركه‌ران و وڵاته زلهێزه‌كان بووه ،قسەکردن لە سەر دەستکەوتی سیاسی و نەتەوەیی و دیپلۆماسی و ئابووری و ئاوەدانی سەرۆک بارزانی ،شایەنی لێ وردبوونەوەو هەڵسەنگاندنی ئەکادیمی و سیاسیە.
سامۆیل هانتگتۆن، سێ مەرجی سەرەکی دەکاتە بنەمای بنەڕەتی هێنانە ئارای دیموکراسی کە بریتین لە (هەڵوەشاندنەوە و نەهێشتنی دامەزراوەکانی سیستەمی دیکتاتۆری، دامەزراندنی دامەزراوە دەستوورییەکانی سیستەمی دیموکراسی، سەقامگیری و پێشكەوتن)، بەم پێودانگە رۆڵی سەرۆک بارزانی هەر لە ۱۹۹۱ لە هێنانە ئارای ئەو پێشمەرجییانەی دیموکراسییەت، رۆڵێکی میحوەری بووە.
ئه‌وه سه‌رۆك بارزانی بوو دەستبەرداری سەرکەوتنی حزبەکەی بوو لە ۱۹۹۲ بۆ یەکڕیزی کوردستان، سه‌رۆك بارزانی بوو رێگه‌ی نه‌دا فیدرالی پارێزگاکان لە ۲۰۰٤ بە سەر کوردستاندا بسەپێنرێت، سه‌رۆك بارزانی بوو رێگه‌ی نه‌دا پێشمەرگە بە میلیشیا ناو ببرێت، سه‌رۆك بارزانی بوو لە سه‌ر مافی خه‌ڵكی كوردستان چه‌ندین جار به‌شه‌رهات له‌گه‌ل هێزو سوپای تورکیا ، ئه‌وه سه‌رۆك بارزانی بوو شەڕی کورد بە کورد حەرام دەکات و دەیکاتە کەلتوور بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان، ئه‌وه سه‌رۆك بارزانی و پێشمه‌رگه‌كانی پارتی بوون ئوستوره‌ی داعشیات تێك‌شكاند .
ئه‌وه سه‌رۆك بارزانی بوو داستانی سحێلاو پردی و مه‌حمودییه‌ی خولقاند ،ئه‌وه سه‌رۆك بارزانی بوودوای تێكشاندنی ئوستوره‌ی داعش لە کەرکوک و شنگال و خانەقین رێگا لە سوپای عیراق دەگرێت و پێشمەرگە لەوێ جێگیر دەکات، سه‌رۆك بارزانی بوو ناهێڵێت وشەی کەمینە بەرامبەر تورکمان و ئاشووری و کلدان و سریان و ئەرمەن بەکار بێت و بنەمای هاووڵاتی بوون دەکاتە بنەڕەتی حوكمڕانی دواجاریش هه‌ر سه‌رۆك بارزانی بوو ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی بۆ كوردستان ئه‌نجام دا‌و دۆزی كوردی پاراست له ته‌عریب و سرینه‌وه‌یه‌كی تر، كوردایه‌تی و كوردبوونی له هه‌ست و نه‌ستی هاونیشتیمانیاندا زیندوو كرده‌وه و سه‌ربه‌خۆی بۆ كورد كرده ئه‌مری واقیع ڕوبه‌ڕوی واقیعی ئه‌مری شۆڤێنیزم و عه‌به‌سیه‌تی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب و ڕه‌گه‌زپه‌رستی تورك و فارس بویه‌وه .
رەنگە ئەوەی سەرۆک بارزانی بۆخۆی لە كارنامه‌كه‌ی خۆیدا خوازیاری بووەو ئەوەشی کە خەڵكی کوردستان چاوەڕێی بووە هەمووی وەک خۆی نەهێنرابێتە دی، بەڵام هەروەک ئۆلف پاڵمە دەڵێت(سیاسەت هونەری پیادەکردنی ئیرادەیە) سەرۆک بارزانیش ئیرادەی نەگۆڕ و بەهێزی هەبووەو بەرچاوی روون بووە لە وەدیهێنانی زۆرترین دەستکەوت بەپێی پێوەرەکانی حوكمڕانی باش.
لە ماوەی سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی دا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، پرسی نەتەوەیی کورد نەک لە کوردستان و پەیوەست بە بەغدا پێشکەوتنی گەورەی بەدەست هێنا، بەڵكو لە ئاست پارچەکانی دیکەی کوردستانیش سەرکەوتنی گرنگ و بەرچاوی هەبووە.
پاراستنی ئیرادەو کەرامەتی کورد لە ناوچەکەدا، بەهێزترکردنی باوەڕبەخۆبوونی کورد لە بەرامبەر نەتەوە و پێکهاتەکانی دیکەی ناوچەکە، نەهێشتنی هەستی خۆ بە کەمتر زانینی کورد لە بەرامبەر نەتەوەکانی دیکە، هەموو ئەمانەش لە سەر بنەمای نەتەوەپەروەری نەک نەتەوەپەرستی شۆڤێنی ئازایه‌تی و جوامێری سه‌رۆك بارزانی بوو، سەرۆک بارزانی ستراتیژ و گوتارێكی نەتەوەیی پێشکەوتووخوازانەی کردووەتە بنەما لە پاراستنی نەتەوەی کورد نەک ئەوەی کورد خۆی لە نەتەوەی دیکە بە سەرووتر بزانێت، هەروەک چۆن کاری بەردەوامی کردووە کە کورد خۆی لە نەتەوەی دیکە بە کەمتر نەزانێت.