بە ڤیدیۆ: حەشدی شەعبی هەڵدەكوتنە سەر گەڕەكی شۆریجەی كەركووك و سوكایەتی بە هاووڵاتیانی كورد دەكت

 

دوای ئەوەی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران بە هاوكاری گرووپی خیانەتكاری یەكێتی لە 16ـی ئۆكتۆبەر كەركووكیان داگیركرد, شارەكە رووبەرووی تەعریب و ترس و تۆقاندن و رەشگیری هاوولاتیە كوردەكات بوونەتەوە, لە درێژەی تاوانەكانیان بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەكی شۆریجەی كەركووك، حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەكان سوكایەتییان بە خەڵكی شارەكە كردووە و تەقەیان بەسەردا كردوون.

پێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە دەستی خواكوِك كەوتووە: “بەرەبەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر 9 لە نزیك چایخانەی مام مەجید لە گەڕەكی شۆریجەی كەركووك، هێزە عێراقییەكان سوكایەتییان بە هاووڵاتیانی ئەو گەڕەكە كوردییە كردووە”.

دەشڵێت: “دوای سوكایەتیكردن و ئیهانە، هێزە عێراقییەكان تەقەیان بەسەر هاووڵاتیاندا كردووە”.

ساڵی رابردوو، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بە یارمەتی گروپێكی ناو یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، شاری كەركووكیان داگیركردووە و لە ئێستاشدا ئەو هێزە بە زبری چەك و هێز پێشێلی مافی هاووڵاتیانی كورد دەكەن.

Back to top button