بە ڤیدیۆ :هاوشێوەی نوری مالیكی گەنجێك رێگری لە سەردانی بەرهەم ساڵح كرد بۆ هەڵەبجە

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری یەكێتی لە بەغدا, سەردانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەی كرد, لە كاتی سەردانەكەی لەلایەن هاووڵاتییەكەوه ڕێگری لێكرا.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 28/10/2018، لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە لە كاتی سەردانیكردنی بەرهەم ساڵح هاووڵاتییەك ڕێگری دەكات لە چوونە ژوورەوەی بۆ ناو هۆڵی شەهیدان.

ئەو هاووڵاتییە داوا لە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمارە یەكێتیەكە دەكات لە بەغدا ببێتە پارێزەری مافەكانی گەلی كورد و خزمەتی هەر چوار پارچەی كوردستان بكات و بارودۆخی زیانبەركەوتوانی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەریش لە بەرچاو بگرێت.

دوای ئەوە لە لایەن پاسەوانە تایبەتیەكانی بەرهەم ساڵحەوە هەڵدەكوترێتە سەر ئەو هاووڵاتییە و ڕادەكێشرێت و لە شوێنەكە دوور دەخرێتەوە.
شایەنی باسە دوای تەنها نێو كاتژمێر لە داوای ئەو گەنجە كوردە, مالپەڕی سۆمەڕیە هەوالێكی لە زاری ئەرشەد ساڵحی بڵاو كردەوە كە ئاشكرای كردووە, بەرەی توركمانی لەگەڵ سەرۆك كۆماری یەكێتی لە بەغدا رێككەوتن بە رێگری كردن لە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركووك.

Back to top button