كادری یەكێتی لاوان بە بێ بەسەردا ساغ بوونەوەی هیچ تاواێك دوای دوو رۆژ بێسەر و شوێنكردن و ئەشكەنجە ئازادكرا
دوای ئەوەی رۆژی هەینی دوای تەواو بوونی وتاری هەینی كادرێكی یەكێتی لاوان ( خۆشناو ئەنوەر) لە لایەن ئاسایشی یەكێتی لە شارۆچكەی سەروچاوەی سەر بە قەزای رانیە رفێنرا, دوای بێسەرو شوێنكردن بۆ ماوەی دوو رۆژ و ئەشكەنجەدانی, ئێوارەی ئەمڕۆ ئازاد كرا.
مەیسەر نهێلی سكرتێری یەكێتی لاوان لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فسبوك رایگەیاندووە كە كادری یەكێتیەكەیان ئێوارەی ئەمڕۆ دوای دوو رۆژ لە بێسەرو شوێن كردن, بە هەوڵی سەركردایەتی پارتیمان ئەو كادرەی یەكێتی لاوان ئازادكرا.
خزمێكی نزیك لە (خۆشناو ئەنور) بە خواكوڕكی راگەیاند, دوای ئەشكەنجەدان و سوكایەتی زۆر بە بێ ساغ بوونەوەی هیچ تۆمەتێك ئێوارەی ئەمڕۆ ئازادكرا.