خاس بخۆن و خۆتان له‌م نه‌خۆشیه‌ كووشنده‌یه‌ بپارێزن.

كاهو بە هاوڕێی پێست ناسراوە، بەهۆی بوونی ڤیتامین ئەی، بی، سی تێدا، هەروەها یارمەتیدەرێكی باشە بۆ كەم خوێنی ئەو كەسانەی، كە تووشی كەم خوێنی بوون، كاهوو یەكێكە لەسەوزە گرنگەكان و چەندین ڤیتامین و كانزا و ریشاڵ و مادەی دژە ئۆكسان لەخۆدەگرێت.”

بەگوێرەی توێژینەوە تەندروستییەكان خواردنی كاهو یارمەتیدەرێكی باشە لە چارەسەركردنی نەخۆشی دڵ یان ڕوونەدانی، هەروەها یارمەتیدەرێكی باشە بۆ هاتووچۆكردنی خوێن بە شێوەیەكی بەردەوام، هەربۆیە بە هاوڕێ‌ دڵ ناسراوە.

بۆ ژنانی دووگیانیش سوودو كاریگەری خۆی هەیە، كاهوی تازە باشترین خۆراكە بۆ ژنی دووگیان، وا لەژنی دووگیان دەكات تەندروست بێت، چونكە ڤیتامین بی لە پێكهاتەكەیدا هەیەو وا لە كۆرپەلە دەكات بۆ گەشەو گەورە بوونی بە سوود بێت.

بە گوێرەی توێژینەوە تەندروستییەكان خواردنی كاهو یارمەتیدەرێكی باشە لە چارەسەركردنی نەخۆشی دڵ و بەرگری لێدەكات، هەروەها یارمەتیدەرێكی باشە بۆ هاتووچۆكردنی خوێن بە شێوەیەكی بەردەوام، لەو كاتەی كە بیتاكارۆتین و ڤیتامین سی بەیەكەوە رێگرن لەبەردەم ئۆكسانی كۆلیسترۆڵ كە بەناوپۆشی خوێنبەرەكانەوە دەنووسێت و تۆپەڵێكی چەوری دروست دەكات واتە دەبێتە هۆی رەقبوونی خوێنبەرەكان كە بەهۆشییەوە خوێن بە باشی هاتوچۆ ناكات، هەربۆیە كاهوو یارمەتیدەرێكی باشدەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەكانی دڵ.

هاوكات كاهو یارمەتیدەرێكی باشە بۆ كەم خوێنی ئەو كەسانەی، كە تووشی كەم خوێنی بوون، كاهو باشترین سەر چاوەیە بۆیان. ئەو كەسانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە دەتوانن كاهو بخۆن، هەروەها سەرچاوەیەكی زۆر كالیسیۆم لە پێكهاتەكەیدا هەیەو خۆراكی سەرەكی ئێسكەكانەو بەمەش بۆ ئێسكەكان سوودی زۆری هەیە.

هەر بەگوێرەی توێژینەوەكان كاهو بە هاوڕێی پێست ناسراوە، چونكە كاهو ڤیتامین ئەی و بی و سی تێدایە، هەروەها پێست لە سووتان و پیسبوون دەپاریزێت كە ڕۆژانە توشمان دەبێت.

بۆ چاویش بەسوودە كە بۆ چاوو یارمەتیدەرێكی باشە بۆ دژە كزبوونی بینین، چونكە كاهو لە پێكهاتەكەیدا پرۆتینی تێدایە، لەبەرئەوەی كاهو دەوڵەمەندە بە مەنگەنیزو پۆتاسیۆم ئەمانە یارمەتی دەرێكی باشە بۆ دژە نەخۆشی.

Back to top button