پـــــــــــارتی چاوه‌ڕێی وه‌ڵامین و تانه‌مان هه‌یه.
بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی له باره‌ی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌فه‌رمی له لایه‌ن دادگاوه رایده‌گه‌ێنێت.” كه بڕیارە لەم هەفتەیەدا ئەنجامی کۆتاییی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە لایەن دادگاوە پەسەند بکرێت و پارتی چەندین تانەی لە ئەنجامەکان داوە و چاوەڕێی وەڵامین.”
له‌و باره‌وه، (خەسرۆ گۆران) بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگه‌یاندوه.” لەم هەفتەیەدا کۆتایی بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دێت و کاتی لێدانی تانە بە گوێرەی یاسا تەواو بووە، لەم حەفتەیەدا چاوەڕێ دەکەین تانەکان یەکلا بکرێنەوە و دادگاش ئەنجامی کۆتاییی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان پەسەند بکات.”
بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی ئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه.” ئێمە وەک پارتی چەندین تانەمان لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی 30ی ئەیلوول داوە، ھەم وەک لیستی 183ی پارتی و ھەمیش کاندیدانی لیستەکەمان.”