بارزانی سنوری پێشمەرگەی ئاشكرا كرد لە شەڕی مووسڵ
خواكوڕك
لەمیانی بەرێوەچوونی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی نێوان بارزانی و حەكیم دا بارزانی سنوری پێشمەرگەی ئاشكرا دەكات و دەلێت رۆڵ و ئه‌ركی پیشمه‌رگه له شه‌ڕی رزگاركردنی موسڵ دیاریكراوه و ناچێته ناو شاری مووسل و هێزه‌كانی سوپای عێراق ده‌چنه ناو مووسڵ، گوتیشی هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له‌نێوان پیشمه‌رگه و سوپای عێراق هه‌یه و هیوادارم به‌رده‌وام بێت.
هەروەها بارزانی رایگەیاند ئێمه بۆ خۆمان شه‌ڕ ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت مه‌ترسی داعش له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌م بكه‌ینه‌وه و به رزگاركردنی مووسڵ مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌م ده‌بێته‌وه و شه‌ڕی ئێمه له سوریا نییه.
بارزانی گوتیشی رێكه‌وتن كراوه كومیته‌یه‌كی باڵا نیوان هه‌رێم و به‌غدا پێك ده‌هێنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی دێنه پێش، دەشلێت قه‌زای باشیكیش ئابلۆقه دراوه و ده‌مانه‌وێت به كه‌مترین زیان ناوچه‌كان كۆنترۆل بكه‌ینه‌وه و پێویسته خۆمان بۆ هه‌موو ئاگه‌ریك ئاماده بكه‌ن، دڵنیاییش ده‌داته دانیشتوانانی موسڵ.
هەر لەمیانی بەرێوەچوونی كۆنگرەی رۆژنامەوانیەكەدا كە ئەمرۆ پێنج شەممە 27ی 10ی 2016 ئەنجام درا، عه‌ماری حه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراقی رایگه‌یاند شه‌ڕی داعش شه‌ڕی هه‌موو عێراقییه‌كانه و به شه‌ڕیكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌زانێت و هیواداره سه‌ركه‌تنه‌كان به‌سه‌ر داعش به‌رده‌وام بن، خۆشحاڵی خۆیشی دەردەبڕێت لەگەڵ بارزانی و فەرماندە سەربازییەكان كۆ دەبێتەوە، گوتیشی بۆ شه‌ڕی داعش فه‌رمان له هیچ وڵاتێك وه‌رناگرین و هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراقی هه‌یه و هه‌ماهه‌نگی نێوان به‌غدا و هه‌ولێریش به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌باره‌ی هۆكاری دروستبوونی داعش، حه‌كیم گوتی له ئه‌نجامی كه‌موكورتی ئه‌منی دروست نه‌بووه، كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری دیكه‌شی هه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به په‌ره‌پیدانی ئابووری كرد و پێشی وایه داعش ته‌نیا به رێگه‌ی سه‌ربازی له‌ناو ناچێت.
هه‌روه‌ها سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا گرنگ زانی و حەكیم گوتیشی ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه ئه‌نجامی ئه‌و سه‌ردانه‌یه كه هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراق لێكه‌وته‌وه و یه‌كه‌مجاریشه ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سوپای عێراق ده‌كرێته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراق له‌باره‌ی بوونی هێزه‌كانی توركیا له باشیك گوتی پێشتر داوامان كردووه هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه و پێویسته له ده‌روازه‌ی حكومه‌تی عێراق هاوكاری بكات بۆ شه‌ڕی دژی داعش و بوونی هه‌ر هێزیكی بیانی له‌ناو خاكی عێراق پێویسته به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بێت.گوتیشی له گۆڕه‌پانی شه‌ڕ پێویستیمان به هیچ هێزێكی بیانی نییه، به‌ڵام توركیا ده‌توانێت وه‌ك وڵاتانی دیكه له رێگه‌ی حكومه‌تی عێراقییه‌وه یارمه‌تیمان بدات له شه‌ڕی دژی داعش.