بهرشهلۆنه به ئهنجامێكی گهوره و چاوهڕواننهكراو ریال مهدریدی رهنج بهخهساركرد.
لە یاری کلاسیکۆی نێوان بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید ، یانە کەتەلۆنیەکە توانی بە لێدانی کوشندەو بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە یانەی ریاڵ مەدرید بهێنێت و سەرکەوتنێکی مێژووی تۆماربکات.”
هەردو یانە لە رکابەرییەکانی هەفتەی دەیەمی خولی ئیسپانیا بە ئامادەبوونی 90 هەزار هاندەر لە ناو یاریگای کامپ نۆ رووبەڕووی یەکبونەوەو لە ئەنجامدا یانەی بەرشەلۆنە توانی (5-1) یاریەکە بباتەوە.
لە گێمی یەکەمی یاریەکە بەرشەلۆنە کۆنترۆڵی یاریەکەی کردو توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 11 و 30 لە لایەن کۆتینهۆ و سوارێز بکات و گێمی یەکەم (2-0) بە کۆتا بێنێت.
لە گێمی دووەمی یاریەکەو لەسەرەتای ئەم گێمە یانەی ریاڵ مەدرید بەباشی دەرکەوتوو توانی لە خولەکی 50 گۆڵێک لە لایەن مارسێلۆ بکات و نزیکبوو لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یاریەکە.”
دواتر لە خولەکەکانی 75 و 83 لویس سوارێز توانی دوو گۆڵ بۆ یانەی بەرشەلۆنە بکات و ئەنجامی یاریەکە بکاتە (4-1).
بەهاتنە ناوەوەی بۆ یاریەکە ئارتۆرۆ ڤیدالی چیلی توانی گۆڵی پێنجەم وکۆتایی یاریەکە بکات ویانەی بەرشەلۆنە بە بردنەوەیەکی مێژووی شادبکەنەوە.
بەم سێ خاڵە بەرشەلۆنە ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٢١ خاڵ بەرزکردەوەو لە پلەی یەکەم دێت و یانەی ریاڵ مەدریدیش بە ١٤ خاڵ لەپلەی نۆیەم دێت.