به‌رهه‌م ساڵح هه‌رێمی كوردستان به شیمالی عێراق ناو ده‌بات

به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، هه‌رێمی كوردستان به شیمالی عێراق ناو ده‌بات و له تویته‌ره‌كه‌یه‌وه به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌و شێوه‌یه باسی ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح گه‌ڕایه‌وه شاری سلێمانی و سه‌رقاڵی چه‌ند چالاكییه‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” “سەردانی هەڵەبجەم کرد بۆ ڕێزلێنانی یادی شەهیدانی کیمیاباران، ئەنفالەکانی گەرمیان وبادینان و بارزان، گۆڕە بەکۆمەڵەکانی مەحاویل وخوارو و باکوری عیراق، شەهیدانی دژی ستەمکاری. ناکرێ بهێڵین جارێکی تر فاشیەکان دەسەڵاتدار بن، وئیستا ئاوەدانی وخزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان ئەرکی لە پێشینەمانە”.
دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركووكیش گوتبووی: “له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار رێككه‌وتووین هێزی پێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك”. هه‌ر چه‌نده دواتر سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی لێدوانه‌كه‌ی خۆی ره‌تكرده‌وه.
رۆژی ١٩ی٩ی٢٠١٨، بەرھەم ساڵح دوای نزیکەی پێنج مانگ جیابوونەوەی لە یەکێتی و دروستکردنی قه‌واره‌یه‌ك بەناوی ھاوپەیمانیی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، دواجار قه‌واره‌كه‌ی خۆی بەجێ ھێشت وله پێناو پله‌و پۆست‌دا گەڕایەوە ناو یەکێتی و لە ھەمان رۆژ بووە کاندیدی یەکێتی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق.