كه‌ركوك ۱۵ ئه‌فسه‌ری پله‌دارله‌ نه‌قیب، رائید، موقه‌ده‌م و عه‌قید ده‌ستگیر ده‌كرێن

۱۵ ئه‌فسه‌ری پۆلیس له‌ كه‌ركوك ده‌ستگیركراون، به‌هۆی چه‌ند تۆمه‌تێكه‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌وه‌، به‌ڵام تائێستا واده‌ی ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌ و ئازادكردنیان دیارنییه‌.

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ ۲۸ی ئۆكتۆبه‌ری ۲۰۱۸، نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئۆفیسی كه‌ركوكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق ۱٥ پله‌داری پۆلیسی له‌ شاره‌كه‌ ده‌ستگیركرد، به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌.

ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی ، رایگەیاند:” ماوەی دوو رۆژی رابردوو ۱۵ ئەفسەری پلەدار لە كەركووك لەسەر گەندەڵی دەستگیركراون، ئەو ئەفسەرانەی گیراوون پلەكانیان لە خوار رائیدەوەیە”.

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك گوتیشی: “گەندەڵیەكی زۆر لە كەركووك هەیە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت گرتنەكە كەسانی دیكەشی بەدوادابێت، ئومێد دەكەین دزە گەورەكانیش بگیرێن، بەڵام پێم وانییە دزە گەورەكان بگیرێن”.

له‌ نێو ده‌ستگیركراوه‌كاندا پله‌داری نه‌قیب، رائید، موقه‌ده‌م و عه‌قیدی تێدایه‌، به‌شێكیان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و بنكه‌كانی پۆلیسی میره‌، هێزی ئامادە، نه‌هێشتنی تاوان، پۆلیسی عه‌ره‌فه و ئالیاتی پۆلیس بون.

خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبەر خیانەتێكی جەرگبڕ بوو لە مێژووی گەلی كورددا، كە باڵێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هاوكاریی دوژمنیان كرد تا كەركووك داگیر بكەن، لەگەڵ داگیركردنی شاری كەركووكدا، سەددان هاووڵاتیی كوردی كەركووك ئاوارەی شارەكانی كوردستان بوون و، تا ئێستاش بەشێكی زۆر لە ئاوارەكان نەگەڕاونەتەوە شاری كه‌ركوك.

Back to top button