رێکخراوەکانی ژاپۆن ۹۰ قوتابخانەیان لە کوردستان نۆژەنکردۆتەوە

رێکخراوەکانی ژاپۆن لە ماوەی چەند ساڵێکدا ۹۰ قوتابخانەی هەرێمی کوردستانیان بە هاوکاری حکوومەتی هەرێم نۆژەنکردۆتەوە.

پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا ۹۰ قوتابخانە لەلایەن رێكخراوەكانی ژاپۆن نۆژەنكراونەتەوە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە پەیوەندییەكی بەھێز لە نێوان گەلی كوردستان و گەلی ژاپۆندا ھەیە”.

وەزیری پەروردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەشڵێت: “چەندین رێكخراوی دیكەی بیانی و كەسایەتی ناوخۆیی، ھاوكاری وەزارەتی پەروەردەیان كردووە بۆ نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان، ئەمەش سوودێكی زۆری بە قوتابیان گەیاندووە”

Back to top button