په‌ڕله‌مانی كوردستان دوایین دانیشتنی خولی چواره‌م ئه‌نجام ده‌دات

ئەم هەفتەیە، پەرلەمانی كوردستان دوایین دانیشتنی خولی چوارەمی خۆی ئەنجامبدات، سەرۆكایەتی پەرلەمانیش كارنامەی دانیشتنەكە بڵاودەكاتەوە.

دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان ، بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (۱)ی نائاسایی رۆژی چوارشەمە رێكەوتی ۲۰۱۸/۱۰/۳۱ی راگەیاند.

بەرنامەی كاری دانیشتنی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەمی خولی چوارەم بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

بەرنامەی كار

بەپێی حوكمەكانی بڕگە (۱)ی ماددە (۱٦) و ماددە (٤۷) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، بڕیاریدا كاتی دانیشتنی ژمارە (۱)ی نائاسایی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولــی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمان لە كاتژمێر (۱۲)ی نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ۳۱ی۱۰ی۲۰۱۸ بێت و بەرنامەی كاری دانیشتنەكە بەم شێوەیەیە:

یەكەم: كۆتاییهاتنی خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمان بەپێی حوكمی ماددەی (٦) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق.

دووەم: وتاری بەڕێز جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان بەبۆنەی كۆتاییهاتنی خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق.

Back to top button