بە بەڵگە لەسەردەمی عەبادی بە پارە تیرۆریستانی داعش ئازادکراون
دوای ئەوەی داعش هێڕشی کردە سەر عێراق و یەک لەسەر سێی خاکی عێراقی داگیرکرد، لە ئەنجامی ڕاوەدونانی داعش وپاککردنەوەی موسل چەند ناوچەیەک، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کەوتنە دەستی هێزە عێراقیەکان، به‌پێی دوو به‌ڵگه‌نامه، كه مۆر و واژۆى ڕێكخراوى داعشیان به‌سه‌ره‌وه‌یه، ئاشكرا ده‌بێت، كه له‌سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق، چه‌كدارانى داعش له گرتووخانه‌كانى سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتى به‌غدا، به پاره، ئازاد كراون.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمى داعش، كه مۆر و واژۆی ویلایه‌تى نه‌ینه‌واى ڕێكخراوه‌كه‌ى به‌سه‌ره‌وه‌یه و له 1/ 5/ 2017، ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى كاروبارى دیله‌كان و كوژراوه‌كانى ڕێكخراوه‌كه، كراوه، بۆ ده‌ستگیركراو (موسه‌ننا عه‌بدولجه‌بار ئیسماعیل) كه له گرتووخانه‌یه‌كی سه‌ر به به‌غدایه، داواى خه‌رجكردنى بڕى 5000 دۆلار ده‌كرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه ده‌ستگیركراوه‌كه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگرى و دژه‌تیرۆری به‌غداوه، فه‌رمانى ئازادكردنى بۆ ده‌رچووه: “ناوبراو له 27/ 1/ 2018، فه‌رمانى ئازادكردنى مه‌رجدارى بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام دواى ئازادكردنى، ده‌ركه‌وتووه، كه فه‌رمانێكی دیكه‌ى گرتنى هه‌یه، بۆیه له‌گه‌ڵ نێوه‌ندگیرێك له نووسینگه‌ى به‌دواداچوون له وه‌زاره‌تى داد، ڕێككه‌وتین، له‌به‌رامبه‌ر 5000 دۆلار، ئازاد بكرێت”.
هه‌روه‌ها هاتووه، كه دواى وه‌رگرتنى ده‌ستگیركرداوه‌كه له ده‌ره‌وه‌ى گرتووخانه، بڕه پاره‌كه ڕاده‌ستى نێوه‌ندگیره‌كه ده‌كرێت.
وه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ى دیكه‌دا هاتووه، ویلایه‌تى نه‌ینه‌واى رێكخراوى داعش، نووسراوى بۆ ده‌سته‌كه كردووه و تێیدا داواى بڕى 1500 دۆلار ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستگیركراوێكیان به‌ناوى (عامر خه‌تاب ئه‌حمه‌د عه‌لى) كه له گرتووخانه‌ى ناسڕییه، زیندانی كراوه.
وه‌ك ئاماژه‌ى پێدراوه، چه‌كداره‌كه‌یان له‌لایه‌ن لیژنه‌ى لێخۆشبوونه‌وه ئازادكراوه و بڕیاره‌كه‌ش له دادگا په‌سه‌ند كراوه، كه پێشتر به 20 ساڵ زیندانیكردن، سزادرابوو: “له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ى ڕێككه‌وتین”.