سەفین دزەیی: سبەی پشوو نیە
لەگەڵ ئەوەی حکومەتی عێراق بەبۆنەی چلەی ئیمام حسێن پشووی فەرمیان ڕاگەیاند، گوته‌بێژى حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەڵێت لەهەرێمی کوردستان پشوو نیە.
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمى كوردستان، ڕایگه‌یاند: “سبەی پشوو نییە، چونکە هەرکاتێک پشووبێ ئەوا بەفەرمی بڵاو دەکرێتەوە و پشووەکانیش دیارن”.
سبه‌ینێ كه ده‌كاته ڕۆژى “چله‌ى ئیمام حوسێن” و یه‌كێكه له بۆنه ئاینییه‌كانى ئیسلام و مه‌زهه‌بى شیعه، له پارێزگاكانى عێراق ساڵانه ده‌كرێته پشوو.
حكومەتی عیراق له‌وباره‌یه‌وه بڕیارى داوه، سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە، به‌بۆنه‌ى ئه‌و یاده‌وه، پشووى فه‌رمى بێت.