عادل عەبدولمەهدی فەرمانی جولە پێکردنی هێزێکی تایبەتی دەرکرد
دوای ئەوەی دەنگۆی هاتنی تیرۆریستانی داعش لە سنوری سوریا بۆ ناو خاکی عێراق بڵاوبوویەوە، له‌كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری، عادل عه‌بدولمه‌هدی كه‌سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراقه، فه‌رمانی به‌جوڵه‌پێكردنی هێزی تایبه‌تی تانك و زرێپۆشه‌كان كرد بۆ پاراسنی سنوری عیراق – سوریا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كان رایگه‌یاندوه:” عادل عه‌بدولمه‌هدی داوایكردوه بۆ پاراستنی زیاتری سنوره‌كان جوڵه به‌هێزێكی تایبه‌تی تانك و زرێپۆش بكرێت بۆ سنوری عیراق – سوریا”.
رونیشكرده‌وه:” سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بۆ رێگه‌گرتن له‌هاتنی تیرۆرستان له‌ناو خاكی سوریاوه بۆ عیراق ئه‌نجامداوه‌و تیشكی زیاتری له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌یه زیاتر له‌سنوره‌كانی تر له‌گه‌ڵ وڵاتان و ناوچه‌كانی تر.