تەنها دوای یەک هەفتە هەوڵدەدرێت متمانە لە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی وەربگیرێتەوە
ئەگەر چی تازە هەفتەیەک بەسەی تەمەنی حکومەتی عادل عەبدولمەهدیدا تێدەپەڕێت، ، په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی “نهج الوطني” له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، شه‌رعیه‌تی حكوومه‌تی نوێی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی له مه‌ترسیدایه و، به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجی ده‌ستووری له‌و كه‌سانه‌ی پۆستی وه‌زارییان وه‌رگرتووه، هه‌وڵێكی فراوان بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له حكوومه‌ت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌ستی پێكردووه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا حازم خالدی پەرلەمانتاری عێراق رایگه‌یاند، “ره‌وایه‌تی حكوومه‌ته تازه له‌دایكبووه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی له مه‌ترسیدایه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یكی زۆری په‌رله‌مانتاران ده‌ستیان به هه‌وڵێكی فراوان كردووه بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له حكوومه‌ت، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی پۆستی وه‌زارییان پێدراوه، ئه‌و مه‌رجانه‌یان تێدا نییه كه له‌ده‌ستوور بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان دیاریكراون”.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد، “ئه‌گه‌ر متمانه له‌و وه‌زیرانه وه‌ربگیرێته‌وه كه مه‌رجی ده‌ستوورییان تێدا نییه، ژماره‌ی ئه‌و وه‌زیرانه له نیوه‌ی ژماره‌ی كۆی وه‌زاره‌ته‌كان كه‌متر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عبدولمه‌هدی ره‌وایه‌تی خۆی له‌ده‌ست بدات، چونكه بۆ وه‌رگرتنی شه‌رعییه‌ت، حكوومه‌ت پێویستی به وه‌رگرتنی متمانه بۆ نیوه‌ی وه‌زیره‌كان + 1 هه‌یه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “نمایشكردنی وه‌زیره‌كان له پۆسته‌كانیان، به‌س نییه بۆ ته‌واوبوونی پرۆسه‌كه و كاره‌كه ته‌نیا به‌مه ته‌واو نابێت، به‌ڵكو ئه‌و پرۆسه‌یه پێویستی به لێكۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راشكاوانه‌ی ده‌سته و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌یه، له‌وانه‌ش، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و لێپرسینه‌وه و دادوه‌ری و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانه‌كان له‌گه‌ڵ كاندیدانی پۆسته وه‌زارییه‌كان، كه ئه‌و وه‌زیرانه‌ی له قۆناغی یه‌كه‌مدا له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه ده‌ستنیشانكراون و په‌رله‌مان متمانه‌ی پێداون، به‌و فلته‌رانه‌دا نه‌چوونه، وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین به‌ڵگه و گه‌واهیده‌ر هه‌ن، كه نه‌بوونی مه‌رجه ده‌ستوورییه‌كان له زۆرێكیان پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش مانای وایه پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زیرانه پرۆسه‌یه‌كی ته‌ندرووست نه‌بووه و پێویسته دووباره پێداچوونه‌وه بۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكرێته‌وه”.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران متمانه‌ی به 14 وه‌زیری حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی دا و پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر 8 وه‌زیری دیكه‌ش بۆ 6ی مانگی داهاتوو دواخرا