خواكوڕك نامەیەكی چەند لاوێكی خۆ بەخشی هەولێر بۆ بەرهەم ساڵح ئاشكرا دەكات,دەڵێن بێیتە هەولێر تەماتە بارانت دەكەین

 

دوای ئەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری یەكێتی لە عێراق سەردانی سلێمانی و هەڵەبجەكرد, لە سەردانەكەیدا بۆ هەڵەبجە لە لایەن گەنجێكەوە رێگری لێكراو, داوایكرد كە پۆستە بۆ بەرژەوەندی كوردستان بەكار بهێنێت نەوەك لە بەرژەوەندی حزبی و كەسی, لە بەرنامەی بوو سەردانی هەولێر بكات بەڵام لە لایەن چەند گەنجێكەوە ئاگادار كرابوویەوە بێتە هەولێر تەماتە باران دەكرێت.

بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك چەند لاوێكی خۆبەخشی هەولێر, لە نامەیەكی ناڕەزایەتیان بۆ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری یەكێتی لە بەغدا, ئاگاداریانكردبوویەوە كە بەرهەم ساڵح نوێنەری گەلی كوردستان نیە, بۆی نیە بێتە هەولێر چوونكە لە لایەن شیعەو دژ بەرانی كوردستان كراوەتەوە سەرۆك كۆمار نەك بژاردەی هێزە كوردستانیەكان بێت.

سەرچاوەی زانیاریەكانی خواكوڕك ئاشكراشی كرد: لە نامەی ناڕەزایەتیەكە بەرهەم ساڵح ئاگادار كراوەتەوە كە بێتە هەولێر تەماتە باران دەكرێت, بۆیە پێویست ناكات پێ بخاتە پایتەخی هەرێمی كوردستان.

Back to top button