نادیە موراد و لەمیا بەشار خەڵاتی بیری ئازاد وەردەگرن
خواكوڕك
ئەمرۆ یەكێتی ئەوروپا هەردوو كچە ئێزیدی ” نادیە موراد و لەمیا بەشار”ی دەست نیشان كرد لە وەرگرتنی خەڵاتی بیری ئازاد لە یەكێتی ئەوروپا، “مارتن شۆڵز” له كاتی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه‌دا گووتی” ئێزدییه‌كان دووچاری جینۆساید هاتوون و نه‌هامه‌تییه‌كی زۆریان چه‌شتووه.
خه‌ڵاتی ساڵی 2016 كه به خه‌ڵاتی”ساخارۆڤ” بۆ بیری ئازاد ناسراوه هه‌ر یه‌كه له “نادیه موراد” و “له‌میا به‌شار” له لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌وروپاوه له ستراسبۆرگ خه‌ڵاتكران.
هەرلەو بارەیەوە، ماتن شۆڵز، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌و دوو كچه ئێزدییه توانیوویانه تاوانه‌كانی داعش بگه‌یه‌ننه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، دیاریكردنی ئه‌و دوو كچه ئێزدییه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته به هۆی ئه‌و هه‌وڵانه‌وه‌یه كه ئه‌و دوو كچه پاش رزگاربوونیان له ده‌ست چه‌كدارانی داعش له پێناو گه‌یاندنی نه‌هامه‌تییه‌كانی ئێزدییه‌كان و زۆڵم و چه‌وساندنه‌وه‌یان له لایه‌ن داعشه‌وه خستیانه گه‌ڕ.
به‌هۆی ئه‌و هه‌وڵانه‌وه “نادیه موراد” چه‌ندین خه‌ڵاتی دیكه‌ی پێبه‌خشرا و له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشه‌وه كراوه‌ته باڵیۆزی نیازپاكی و بۆ خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 2016 پاڵێوراو بوو.
خواكورك بۆ یەكەم جار ڤیدیۆی سەرەتای دەستپكردنی نادیە موراد بڵاو دەكاتەوە، كە نادیە موراد لەدیمانەیەك كە ئەو دیمانەیە بەهەموو دونیای ناساند بڵاو دەكرێتەوە.