شهربهتی گێلاس چارهسهره بۆ كهمخهوی.
بەپێی دەرەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی نوێ دەركەوتووە كەخواردنەوەی یەك كوپ شەربەتی گێلاس لەشەو یان لە بەیانیاندا هاوكاری كەسانی بەتەمەن دەكات كەماندوێتییان نەمێنێ و ساتێك هەست بەئارامی بكەن و بۆ ماوەیەكی زیاتر بخەون.”
لەوبارەیەوە توێژەرانی زانكۆی ویلایەتی لویزیانا لەئەمریكا رایانگەیاند، خواردنەوەی شەربەتی گێلاس دوو جار لەرۆژێكداو بۆ ماوەی دوو هەفتە هاوكار دەبێ بۆ زیاتر كردنی كاتەكانی خەوتن بەرێژەی (90) خولەك بەتایبەت بۆ ئەو بەساڵاچوانەی كە گرفتی كەم خەوییان هەیە.
لەوبارەیەوە (د. فرانك گرینوای) بەشداری توێژینەوەكە رایگەیاندووە، زۆرجار ئەو كەسانە حەبی خەوتن بەكاردەهێنن، بەڵام ئەمە سوودی نییە بۆ ئەو كەسانەی گەنجن و هەمان گرفتیان هەیەو بەو جۆرەش تووشی ئەگەری كەوتن دەبنەوە بەرێژەی چوار هێندە كەئەمەش لەوانەیە ببێتە هۆی شكاندنی بەشێكی جەستەیان.
بەپێی ئەو توێژینەوەیەی كەلەسەر ژمارەیەك لەو كەسانە كراوە كەتەمەنیان (68) ساڵان بووە دەركەوتووە ئەو كەسانەی بەشداری توێژینەوەكە هەموو شەوێك (84) خولەك زیاتر لەشەوانی تر خەوتوون.
شارەزایان پێیان وایە شەربەتی گێلاس رێژەیەكی زۆری مادەی تربتۆفانی تێدایە كەترشێكی ئەمینی سەرەكییە هاندەری دەردانی مادەی سیرۆتۆنینە كەهاوكار دەبێ لەخەوتندا.