بۆ ئه‌وه‌ی گورچیله‌ت پارێزراو بێت ئه‌م خواردنانه‌ بخۆ.

گورچیلەكانی مرۆڤ، ئەندامێكی بچووك و چاڵاك و كاراو زۆر گرنگ بۆ ژیان، كاتێك گورچیلەكان تووشی گرفتێك دەبن، ئەوا ژیانی مرۆڤ تووشی قەیران دەبێت و كاریگەری لەسەر سیستەمی ژیان دەبێت.”

پزیشكەكان دەمێكە جۆری ئەو خۆراك و خواردنەیان دیاریكردووە كە كاریگەری نەرێنی لەسەر گورچیلە هەیەو ئامۆژگاری نەخۆش دەكەن دەستبەرداری هەندێك جۆرە خواردن و خواردنەوە بێت لەپێناو سەلامەتی گورچیلەكانی.

لەو خواردنانەی كە نەرێنین بۆ ئەركی گورچیلە بریتین لە (پاقلەمەنیەكان و چەرەزات و ئەو خواردنانەی كە ڕێژەی خوێی بەرزەو گۆشتی سوورو خواردنە ئامادەكراوەكان و خواردنەوە گازیەكان).

بەپێی رای پزیشكان چەند جۆرە خواردنێك كاریگەریان هەیە لەسەر تەندروست بوونی گورچیلەكان، كەبریتین لەمانەی خوارەوە.

1. بیبەری سوور.
2. سێو.
3. سپێنەی هێلكە.
4. ئۆمێگا سێ‌.
5. زەیتی زەیتوون.
6. سیرو پیاز.
7. فراولە.

Back to top button