كریستیانۆ رۆناڵدۆ یه‌كه‌می بێ ركابه‌ر.
كریتستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى یوڤانتوسى ئیتاڵى یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانى جیهان، ڕۆناڵدۆ جگه له یاریكردن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا پێشه‌نگه.
ڕۆناڵدۆ له فه‌یسبووكدا ده‌مێكه له ڕیزبه‌ندى پێشه‌وه‌دایه و یه‌كه‌مه، له‌به‌رئه‌وه‌ى په‌یجه‌كه‌ى 122.6 ملیۆن لایكى هه‌یه، به‌ڵام له ئینسته‌گرامدا له ڕیزبه‌ندییه‌كه‌دا له پله‌ى دووه‌مدابوو، ئێستا ڕۆناڵدۆ له ئینستهگرامیشدا كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵیكه سێلینا گۆمێز كچه گۆرانیبێژى ئه‌مریكى پێشه‌نگى گرتووه و له پله‌ى یه‌كه‌مدایه، بووه‌ته یه‌كه‌م و شانبه‌شانى سێلینا هه‌ریه‌كه و 144 ملیۆن فاڵهوهرزیان هه‌یه.
پێشبینى ده‌كرێت له‌ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا ڕۆناڵدۆ سێلیناش تێپه‌ڕێنێت و له ڕیزبه‌ندییه‌كه‌دا پێشه‌نگ بگرێت.